تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٥٩٩ تووشبوون و شەش گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤٨٠ کەس چاکبوونەتەوە، شەش کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

Sarmand Hameed  | 24.06.2021 - نوێکردنەوە : 25.06.2021
هەرێمی کوردستان.. ٥٩٩ تووشبوون و شەش گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

هەولێر- AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤٨٠ کەس چاکبوونەتەوە، شەش کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٢١٣ کەس، ٢٠٦ لە سلێمانی، ١٣٢ لە هەولێر، ٤٦ لە گەرمیان و یەک کەسیش لە راپەڕین.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٨٠ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٢٠٨ کەس، ١٤٦ لە دهۆک ، ٨٨ لە هەولێر، ٣٣ لە گەرمیان، سێ کەس لە هەڵەبجە و دوو کەسیش لە راپەڕین بووە.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە سێ لە سلێمانی، یەک لە هەولێر، یەک لە دهۆک و یەک کەسیش لە گەرمیان بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٧١ هەزار و ١٦ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ١٨٢ هەزار و ٢٦٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار هەزار و ٤٣٩ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ١٧٠ هەزار و ٥٧٧ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا حەوت هەزار و ٢٥١ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın