Zafer Fatih Beyaz
08 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٣٩ هەزار و ٣٧٨ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەشت هەزار و ١٠٣ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١٠٣ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ١٣٩ هەزار و ٣٧٨ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەشت هەزار و ١٠٣ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه، ١٠٣ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٦٣٢ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی هەشت هەزار و ٥٦٧ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٤٤٩ هەزار و ٢٧٣ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٣٠ مليۆن و ٧٥٥ هەزار و ٧٨٤ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٥٣٩ هەزار و ٥٥٩ حاڵهت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٦ هەزار و ٩٠٠ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٣١٠ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٧ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٧،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٥٩،٧ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٢٩،٥ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن٧ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.