İlyas Kaçar
09 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) کە لە ١٥ پارێزگا بەڕێوەچوو و ناوەندەکەی پارێزگای ئیستانبوڵ بوو، ژمارەیەکی زۆر گومانلێکراو دەستگیرکران.
لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لەلایەن تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ لەبارەی فەتۆ بەڕێوەدەچێت، ئۆپەراسیۆنێکی هاوکات لە ١٥ پارێزگا بەڕێوەچوو.
ئەو گومانلێکراوانەی کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرکران لە دوای پشکنینی پزیشکیی رەوانەی ئاسایش کران.