Mücahit Oktay
08 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2021
نیویۆرک - AA
لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ٣٩٦ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەو شێوەیە کۆی گشتیی ژمارەی ئەو کەسانەی کە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٤٧٤ ھەزار و ٩٣٩ کەس.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩١ ھەزار و ٢٦٦ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەمەش کۆی گشتیی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووەتە ٢٧ ملیۆن و ٦١٢ ھەزار و ٦٨٧ کەس.
ھەروەھا ھەزار و ٣٩٦ کەسی دیکە دوای تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتیی ئەوانەی کە لە ئەمریکا دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٤٧٤ ھەزار و ٩٣٩ کەس.
ھاوکات ١٧ ملیۆن و ٣٥٤ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجامدراون ٣٢٣ ملیۆن و ٨٠٦ ھەزاری تێپەڕاندووە.
- زۆرترین حاڵەتی تووشبوون لە كاليفۆرنيا و زۆرترین گیانلەدەستدان لە نیویۆرک تۆمارکراوە
لەسەر ئاستی ناوخۆی ئەمریکاش، ویلایەتی کالیفۆرنیا بە زیاتر لە سێ ملیۆن و ٤٠٤ ھەزار حاڵەت لە پلەی یەکەمدایە، لەدوای ئەویش بە زیاتر لە دوو ملیۆن و ٥٠١ ھەزار حاڵەت تێکساس و فلۆریدا بە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٧٧ ھەزار حاڵەت دێن.
لەرووی ژمارەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانیشەوە، ویلایەتی نیویۆرک بە ٤٤ ھەزار و ٩٧٩ حاڵەت لە ریزبەندی یەکەمی سەرجەم ویلایەتەکاندایە.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیھان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی تووشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش ھیندستان دێت بە زیاتر لە ١٠ ملیۆن و ٨٤٣ ھەزار توشبوو، پاشان بەڕازیل کە زیاتر لە نۆ ملیۆن و ٥٢٤ ھەزار حاڵەتی تووشبوون بە پەتاکەی تێدا تۆمارکراوە.