توركيا.. هەزار و ٦١٥ حاڵەتی تووشبوون و ٥٨ گيانلەدەستدان به كۆرۆنا تۆماركرا
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا هەزار و ٦١٥ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ٥٨ كەسی دیکە بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستداوە.
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا هەزار و ٦١٥ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ٥٨ كەسی دیکە بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١١٧ هەزار و ١٠١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام، هەزار و ٦١٥ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٨ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٣٩٨ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٩٠ هەزار و ٣٥٢ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١١ مليۆن و ٢٧٨ هەزار و ٤٧ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٣٠ هەزار و ٧٥٣ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە هەشت هەزار و ٦٦٧ حاڵهت.
هاوكات، ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٣١ هەزار و ٧٣٤، و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٤٠٣ نەخۆش.
بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەهەفتەيەدا رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٦,٢ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان سەدا ٤٨،٦ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان سەدا ٦٨،٨ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد سەدا ٣١،٤ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٧،٦ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن سەدا ٩٩،٣يـه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان، رايگەياندووە: "ئەمڕۆ هەزار و ٦١٥ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە. داكشان له ژمارهی ئهو نهخۆشانهمان كه دۆخیان ناجێگیره، درێژهی ههیه. ئهوهی كه پهتاكه به كۆنترۆڵكراوی دههێڵێتهوه و بهدواداچوون و خۆجیاكردنهوهیه. ئەگەر پابەندبين پێويست بەمە نامێنێت. دەتوانين پێكەوە كۆنترۆڵى پەتاكە بكەين. هێز بدەنە ئەم بەرەنگاربوونەوەيە".