Merve Yıldızalp Özmen
01 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، دوو هەزار و ١٠٦ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ٧٤ گيانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆناى نوێ (COVID-19) تۆماركراون.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١٢٣ هەزار و ٣٤٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام، دوو هەزار و ١٠٦ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٤ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٥١٥ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٣٢٥ هەزار و ٤٨٦ کەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٤ مليۆن و ١٢٥ هەزار و ١٥٧ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٧٧ هەزار و ٤٧٣ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ١٠ هەزار و ٣٢٦ حاڵهت.
هاوكات، ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٤١ هەزار و ٦٦١ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە دوو هەزار و ١٧٧ نەخۆشە.
بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەهەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٥ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان سەدا ٥٠،٨ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان سەدا ٦٧،١ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد سەدا ٣٣،٤ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٩ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن سەدا ٩٩،٧يـه.
- "هەڵكشان لە ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە بەردەوامە"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان رايگەياند "ئەمڕۆ دوو هەزار و ١٠٦ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، هەڵكشان لە ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە بەردەوامە. ناچارين ژمارەى ئەو نەخۆشخانەى كە تەندروستييان لە مەترسيدايە كەمبكەينەوە. كارمەندانى تەندروستيمان، لە هەر دۆخێكى نائاسايى خۆبەخشييەكى نائاسايى پێشكەش دەكەن. بۆ پاڵپشتى كردنى ئەوان پابەندى رێكارەكان بن".