Fekry Abdeen
17 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2026
سوپای ئیسرائیل لە میانی ئەنجامدانی پێشێلکارییەکی نوێی بۆ سەر سەروەریی سووریا، ژمارەیەک گەنجی لە گوندێکی سەربە پارێزگای دەرعا دەستگیرکرد.
کەناڵی فەرمیی سووریا "ئەلئیخبارییە" بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل ھەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی عابدین سەربە پارێزگای دەرعا ڕۆژئاوای سووریا.
ڕاشیگەیاندووە: "ھێزەکانی داگیرکار (ئیسرائیل) لە میانی ھەڵکوتانە سەر گوندی عابدین، ژمارەیەک گەنجیان لە گوندەکە ڕفاندووە".
کەناڵەکە، وردەکاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.