ترەمپ ئاشکرای کرد کە سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لە تشرینی دووەمدا سەردانی ئەمریکا دەکات
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاشکرای کرد کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ١٣ی تشرینی دووەمدا سەردانی ئەمریکا دەکات.
Ankara
ئەنقەرە-AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاشکرای کرد کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ١٣ی تشرینی دووەمدا سەردانی ئەمریکا دەکات.
دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوێتی "زۆرێکیان بیریان دەچێت کە تورکیا هاوبەشێکی گەورەی بازرگانی ئەمریکایە. تورکیا بەشی پۆڵاینی F-35 دروست دەکات. هاوکات لە ئیدلب یارمەتی منیان دا لە رزگارکردنی ژمارەیەکی زۆر کەس".
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە لەسەر تکای خۆی قەشە کرایگ برونسۆن بە ساغ و سەلامەتی گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەکەی خۆی و دەڵێت، "لەبیرتان بێت لە هەمووی گرنگتر، تورکیا ئەندامێکی گرنگی هەژموونداری ناتۆیە. ئەو (ئەردۆغان) لە ١٣ی تشرینی دووەمدا، وەک میوانی من دێتە ئەمریکا".