Emre Gürkan Abay,Muhammet Ali Kemal
08 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2019
مۆسكۆ- AA
وه‌زاه‌ره‌تی دارایی رووسیا ئاشكرایكرد رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان له‌باره‌ی به‌كارهێنانی دراوی وڵاته‌كانیان له بواری بازرگانییدا له‌گه‌ڵ توركیادا واژووكردووه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی رووسیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه رۆژی ٤ی تشرینی یه‌كه‌م به ئامانجی به‌كارهێنانی دراوی نیشتمانیی له بازرگانییه‌كانی نێوان توركیا و رووسیادا، رێككه‌وتننامه‌یه‌ك واژووكراوه.
باس لهوهشكراوه رێككه‌وتننامه‌كه له‌نێوان وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری دارایی رووسیا كه هاوكات جێگری سهرۆكوهزیرانیشه، ئانتۆن سیلوانۆڤ-دا واژووكراوه و له بازرگانیی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌كارهێنانی رۆبڵ و لیره زیاد ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ژێرخانی گونجاوی دارایی بازاڕ بۆ رێككه‌وتننامه‌كه پێكده‌هێنرێت و ئاستی خواست له‌سه‌ر دراوه نیشتمانییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له‌لای دامه‌زراوه بازرگانییه‌كان به‌رز ده‌كرێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه له سایه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا په‌یوه‌ندیی بانكه توركییه‌كان به SPFSه‌وه كه جێگره‌وه‌ی SWIFTه، ھەروەھا به‌كارهێنانی كارتی MIRی رووسی له توركیادا په‌ره‌ی پێده‌درێت و فراوان ده‌كرێت.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه رووسیا و توركیا پلانیان وایه كردنه‌وه‌ی سیستمی په‌یوه‌ندیی نامه‌ی دارایی ئه‌لیكترۆنیی نیشتمانی‌یان له وڵاتانی دیكه رێكبخه‌ن و تێیدا هاتووه: "واژووكردنی رێككه‌وتنه‌كه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ سوود وه‌رگرتنی دوولایه‌نه‌ی نێوان توركیا و رووسیا و فراوانكردن و په‌ره‌دان به هاریكاریی بازرگانیی و ئابووری دادپه‌روه‌ر".