Ahmet Okur
15 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2020
بەدلیس- AA
دەریاچەی نەمرود کە لە گەورەییدا لەسەر ئاستی جیهان دووەم و لەسەر ئاستی تورکیا یەکەم دەریاچەی گڕکانییە، تارای زیوینی پۆشیوە.
ئەم دەریاچەیەی کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی شوێنە دەستەبژێرەکانی ئەورووپا، خەڵاتی "نایابی"ی بەدەستهێناوە، لەپاڵ دیمەنە سروشتییە سەرسوڕهێنەرەکەیدا خاوەنی ئەشکەوتی سەهۆڵین، دوکەڵکێشی هەڵم، چەند دەریاچەیەکی ئاوی گەرم و ئاوی ساردە.
دوای دەستپێکی بارینی بەفر، دەریاچەی نەمرود تارای زیوینی پۆشیوە و ئەمەش بووەتە جێی سەرنجی گەشتیاران و کەسانێکی زۆر بۆ تۆمار کردنی وێنەی یادگاری روو لە دەریاچەکە دەکەن.