İsmail Çimen
15 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2020
پەرلەمانى توركيا - AA
فراكسیۆنهكانی ئاك پارتی، جەهەپە، مهههپه و ئییی پارتی لهبارهی بڕیاری سزاكانی ئهمریكا راگهیهندراوێكی هاوبهشیان بڵاوكردهوه و داوایان كرد "ئهمریكا چی زووه لهو ههڵه ترسناكه پاشگهز ببێتهوه".
دەقى راگەيەندراوە هاوبەشەكەى فراكسيۆنەكان لە ئەنجوومەنى گشتى لەلايەن سەرۆكى پەرلەمان جەلال ئادەن-وە خوێندرايەوە.
راگەيەندراوەكە، بڕيارى ئەو سزايانەى ئەمريكا كە لە رێككەوتى ١٤ى كانوونى يەكەمى ٢٠٢٠ بەسەر توركياى سەپاند رەتكردەوە و تێيدا هاتووە "توركيا، بۆ ئاسايشى نيشتيمانى لە هيچ هەنگاوێك سڵ ناكاتەوە. لەم بابەتەدا ولاتێك نييە كە لە بەرامبەر هەڕەشە و سزادا هەنگاو بەرەوپاش بنێت".
راگەيەندراوە هاوبەشەكە، جەختى لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە لە روانگەى سەروەرى بەبێ مەرج بۆ گەلە، لە هەنگاوناندا تەنها خەڵك لێپرسينەوە دەكات و تێيدا هاتووە:
"ئەو هەنگاوە هەڵەيەى كە ئەمريكا ناويەتى لەگەڵ رووحى هاوپەيمانى ناگونجێت. ئەوە روونە كە هيچ سوودێكى نابێت بۆ بەرەوپێشبردنى پەيوەندييەكانمان كە لەسەر بنەماى رێز لەيەكتر بونيادنراوە. توركيا، وڵاتێكە كە ئەوەى لەسەرى بێت بۆ ئاشتى و ئارامى لە سياسەتى دەرەوەى كردوويەتى. توركيا، لە نێو ئەو هاوپەيمانانە سەنگين و وازلێنەهێنراوەانەى ناتۆيە. نابێت رێگە بەو گرووپە بەرژەوەندار و خاوەن ئەجينداى دژايەتيكردنە كاريگەرييان لەسەر پەيوەندييەكانى توركيا-ئەمريكا هەبێت. ئەو تێروانينەى كە توركيا دووردەخاتەوە ئەستەمە بتوانێت ئاشتى لە جيهاندا بەرپا بكات. ئەم هەڵوێستە بە پێچەوانەى رووحى هاوپەيمانێتى ناتۆيە. هەربۆيە، داوا لە ئهمریكا دەكەين چی زووه لهو ههڵه ترسناكه پاشگهز ببێتهوه".