Mazın Asad
30 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2017
سیناتۆرة کۆمارییەکان جۆن مەککین و لیندسی گراھام کاردانەوەیان دژی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەبارەی رێگریکردن لە ھاووڵاتیانی حەوت وڵاتی ئيسلامى بۆ ئەمریکا نیشاندا و رایانگەیاند: "ترسمان لەوە ھەیە بڕیارنامەکە، لە بەرەنگاربوونەوە دژی تیرۆردا بۆ دروستبوونی برینێک لە لایەن خۆمانەوە بگۆڕێت".
مەککین و گراھام لەوبارەیەوە راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاو کردەوە و ئاماژەیان بەوە دا کە بڕیارەکەی ترەمپ زیان بە ئاسایشی ئەمریکا دەگەیەنێت و رایانگەیاند: "گرنگترین ھاوپەیمانمان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش، موسڵمانەکانن کە ئایدلۆژياى بە نەفرەتی داعش رەت دەکەنەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر خۆپێشاندانەکان لە رووداوەکەی فڕۆکەخانەیەکی ئەمریکا و ھاتووە "نیگەرانیمان لەوە ھەیە کە رەنگە بڕیارەکە بێ ئەوەی لەگەڵ وەزارەتەکانی دەرەوە، بەرگری، داد و ئاسایشی ناوخۆ راوێژ بکرێت، چووبێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
-ترەمپ وەڵامی دایەوە
لە لایەکی دیکەوە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەسەر ھەژماری خۆی لە تویتەر وەڵامی رەخنەکانی مەککین و گراھامی دایەوە.
ترەمپ لە تویتەکەیدا نووسیویەتی "راگەیەندراوە ھاوبەشەکەی پاڵێوراوانی پێشوو بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا جۆن ماککین و لیندسی گراھام ھەڵەیە. ئەوان دەربارەی بابەتی کۆچبەران زانیارییان کەمە. ئەو دوو سیناتۆرە لە جیاتی ئەوەی کات بەفیرۆ بدەن بۆ سەرقاڵبوون بە دەستپێکردنی جەنگی جیھانی سێیەم، وزەیان بۆ داعش، کۆچبەران و ئاسایشی سنوور چڕ بکەنەوە".