Mazın Asad
03 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2017
ئەنقەرە
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئیدانەی قسەکانی وەزیری بەرگری یۆنان پانۆس کامێنۆسی کرد کە دژی تورکیا و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کردبووی و رایگەیاند: "بەداخەوە ھەڵگرتنی سیفەتی وەزیری بەرگری یۆنان لە لایەن کەسێک کە ئاگاداری دەقی رێککەوتننامەی دووقۆڵی لەبارەی کۆچی نایاسایی نییە و لێدوانەکانی دوورە لە ویژدان و ئەدەب، مایەی بەدبەختییە".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا کاردانەوەی بەرامبەر وەزیری بەرگری یۆنان نیشاندا کە لە ١ی شوبات لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی یۆنان، دژی تورکیا و ئەردۆغان قسەی کردبوو.
لە راگەیەندراوەکەدا ئیدانەی قسەکانی کامێنۆس کرا و تێدا ھاتووە "بەداخەوە ھەڵگرتنی سیفەتی وەزیری بەرگری یۆنان لە لایەن کەسێک کە ئاگاداری دەقی رێککەوتننامەی دووقۆڵی لەبارەی کۆچی نایاسایی نییە و لێدوانەکانی دوورە لە ویژدان و ئەدەب، مایەی بەدبەختییە. جارێکی دیکە داوا لە بەرپرسانی یۆنان دەکەین کە بەشێوەیەکی گونجاو بەرپرسیارێتی دەوڵەوت بێننەجێ و دووربکەونەوە لەو روونکردنەوانەی کە زیان بە کاری ھاوبەش بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات دەگەیەنێت".