Ramal Mahmood
04 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2017
دوای ئەوەی لەمیانی لێکۆڵینەوەی دۆسیەی تیرۆردا سەرۆکی پێشووی شارەوانی ماردین ئەحمەد تورک دەستبەسەر کرابوو، بە بڕیاری مەرجی دادوەری و قەدەغەکردنی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دادگای ئێشکگری سزاکانی ماردین بڕیاری گواستنەوەی دا و ئەویش روی کردە ماڵەوە.
دوای ئازادکردنی ئەحمەد تورک لە گرتووخانەی جۆری تی ئەلعەز، ئەحمەد تورک چووەوە ماڵەکەی لە گەڕەکی ١٣ی ئاداری شارۆچکەی ئارتوکڵوی پارێزگای ماردین.
ئەحمەد تورک لەلایەن کەسوکارییەوە پێشوازی لێ کرا، ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند کە تورکیا گەیشتووەتە قۆناغێک کە ناکرێت ئاشتی و دیالۆگ وەلاوە بنرێت.
ئەحمەد تورک بە پێویستیزانی کە وڵاتەکە لە کردە توندوتیژییەکان رزگار بکرێت، گوتی: "ئەمڕۆ هاوسەرۆکانی گشتییمان، هاوڕی پەرلەمانتارەکانمان و سەرۆک شارەوانییەکانمان لە زینداندان. هیوادارین لە ماوەیەکی نزیکدا عەقڵیەتی هاوبەش دەرکەوێت. کاریگەری باشیان دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە. ئێمە دەزانین یەک بژاردەمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ئەویش دیالۆگ و گفتوگۆیە بەیەکەوە. پێویستە ئەم بژاردەیە بە گونجاوترین شێوە بەکار بهێنین".