Mohammed Baqi Hussein
30 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2017
پاریس - AA
دوای ده‌ركردنی بڕیاری پێنه‌دانی ڤیزه به‌هاووڵاتیانی حه‌وت وڵاتی ئیسلامی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپه‌وه، 15 هاووڵاتیی ئه‌و وڵاتانه كه له پاریسه‌وه گه‌شتیان بۆ ئه‌مریكا ئه‌نجامدابوو له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌و وڵاته رێگرییان لێكراوه گه‌شته‌كه‌یان ئه‌نجامبده‌ن.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانیی ئه‌یر فڕانس، تا ئێستا 15 كه‌س كه بلیتی ئه‌مریكایان كڕیوه یان به‌شێوه‌ی ترانزێت بۆ ئه‌مریكا گه‌شتیان ئه‌نجامداوه، له فڕۆكه‌خانه رێگرییان لێكراوه گه‌شت ئه‌نجامبده‌ن.
به‌رپرسانی هێڵه‌كه رایانگه‌یاندووه، ئه‌و كه‌سانه هاووڵاتیی ئه‌و حه‌وت وڵاته‌ن، به‌ڵام ئه‌مه به‌واتای ئه‌وه نایه‌ت كه راسته‌وخۆ له‌و وڵاتانه‌وه گه‌شتیان ئه‌نجامدابێت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، "هێڵه‌كه گرنگیی به‌گه‌شتیاران دەدات و له فڕۆكه‌خانه‌وه گهیاندوونیهتهوه بۆ ئه‌و ناونیشانه‌ی لێیه‌وه هاتوون".
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی هێڵه‌كه رایانگه‌یاندووه، گه‌شتیاره‌كان پێشتر به‌نامه یان پۆستی ئه‌لیكترۆنی ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه ناتوانن گه‌شته‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن.