Sarp Özer
15 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە- AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەو سزایانە کرد کە ئەمریکا بڕیاریداوە لە بەرامبەر کڕینی سیستمی بەرگریی S-400 بەسەر تورکیا بیسەپێنێت.
خولوسی ئاکار جەختیلەوەکردەوە کە ئهم بڕیاری سزادانه، سهرجهم بههاكانی هاوپهیمانیی نێوان ههردوو وڵاتی لهرزاندووه و گوتی: "ئیدانەی ئەم بڕیارە دەکەین کە لەگەڵ واقیعییەتی ئێستای سیاسەت و سەربازیی نێوان دوو هاوپەیمان ناگونجێت. ئاشکرایە سزادانی وڵاتێكی ئهندام له ناتۆ، زیاتر لهوهی زیان به رۆحیهتی هاوپهیمانێتی بگهیهنێت له رهگوڕیشهوه گومان دهخاته متمانهی نێوان ئهندامان".
وەزیری بەرگری تورکیا باسی لەوەشکرد کە لە پێناو پاراستنی ئاسایشدا هەموو کارێکی پێویست ئەنجام دەدەن و گوتی: "کارەکانی تایبەت بە دابینکردنی ئاسایش و بەرگریکردن لە وڵات و گەلەکەمان بەپێداگرییەوە درێژەیان هەیە. هەموو رێوشوێنێکی پێویست بۆ دابینکردنی ئاسایشی ٨٣ ملیۆن لە هاووڵاتییانمان کە لەژێر هەڕەشەیەکی جددی مووشەک و بۆردوماندایە، گیراوەتەبەر و دەگیردێتەبەر".