Ali Kemal Akan
15 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی دامەزراوەی پیشهسازییەکانی به‌رگریی له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیسماعیل ده‌میر سەبارەت بە سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر توركیا رایگه‌یاند "هەنگاوێکی سنوورداره و پێویسته له‌نێوخۆیدا بمێنێته‌وه. هیوادرین زۆر كاریگه‌ری نه‌كاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانمان".
ئیسماعیل ده‌میر كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له دانیشتنه‌كانی تایبەت بە بوودجه‌ی ٢٠٢١ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار لە په‌رله‌مان ئامادەبوو، سەبارەت بە بڕیاری سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر توركیا وه‌ڵامی پرسیاری میدیاكارانی دایه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێشتر له‌مباره‌یه‌وه لێدوانی داوه و گوتی: "ئێمه سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین".
سه‌رۆكی دامەزراوەی پیشهسازییەکانی به‌رگریی له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریكا هەنگاوێکی سنوورداره و پێویسته له‌نێوخۆیدا بمێنێته‌وه، هیوای خواست زۆر كاریگه‌ری نه‌كاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات گوتی: "گه‌شه‌ی پیشه‌سازیی نیشتمانیی ئێمه به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌وانه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی خێراتریش به‌رده‌وام بێت. به جۆرێك له جۆره‌كان ده‌بێته نیشانده‌ری شوێن و هۆشداریدان".