توركيا

بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ دەمیرتاش و یوکسەکداغ دەرکرا

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی پەیوەندیدار بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی نایاسایی بە بیانووی کۆبانێ (عەینولعەرەب) لە ساڵی ٢٠١٤دا، بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ ھەردوو ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە، سەڵاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ دەرکرا.

Barış Kılıç,  | 20.09.2019 - نوێکردنەوە : 21.09.2019
بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ دەمیرتاش و یوکسەکداغ دەرکرا

Ankara
ئەنقەرە - AA

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی پەیوەندیدار بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی نایاسایی بە بیانووی کۆبانێ (عەینولعەرەب) لە ٦-٨ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤دا، بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ ھەردوو ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە، سەڵاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ دەرکرا.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا ھەر یەک لە دەمیرتاش و یوکسەکداغ لەو بەندیخانەی کە تیایدا بەندکراون، بە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس گوتەی خۆیان پێشکەش بە داواکاری گشتی کۆماری کرد.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، دەمیرتاش لە کاتی وەرگرتنی گوتەکانیدا داوای کاتی زیاتری کردووە بۆ ئەوەی بە وردی گوتەی خۆی لەسەر ئەم دۆزە پێشکەش بکات. ھاوکات راشیگەیاندووە کە ئەو نەک بە رێگەی سیستەمی گواستنەوەی دەنگ و رەنگ بەڵکو دەیەوێت لەگەڵ پارێزەرانی خۆی ئامادەبێت و راستەوخۆ و لەبەردەم دادوەر گوتەی لێوەربگیرێ.

داواکاری گشتی لە دوای وەرگرتنی گوتەکانیان، ھەردوو ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە، سەڵاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ-ی بەمەبەستی دەستبەسەر کردن رەوانەی دادگای ئێشکگر کرد.
لە نووسراوی داواکاری گشتی بەمەستی دەستبەسەرکردنی ناوبراوان، ئاماژە بەوە کراوە کە لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکانی ٦-٨ی تشرینی یەکەم لەلایەن داواکاری گشتی ئەنجامدراوە و تێدا ئەوە دەرکەوتووە کە بەھۆی دانانی بەربەست لە ٣٢ پارێزگای جیاواز بە تایبەتی ناوچەکانی رۆژھەڵات و باشووری رۆژھەڵات رێگاکان گیراون و بە بەکارھێنانی چەکی لوولەدرێژ، فیشەکی یاری ئاگرین، تێکەڵاوی مۆڵۆتۆف و بەرد و دار زیان بە بینا، ئۆتۆمبێڵ و نشینگەکان دراوە و ژمارەیەکی زۆر ھاووڵاتی بەم ھۆیەوە گیانیان لە دەستداوە.

ھەر لە نووسراوەکەدا داوای دەستبەسەرکردنی دەمیرتاش و یوکسەکداغ لە دادگا کراوە.

دوای گواستنەوەیان بۆ دادگا، دەمیرتاش و یوکسەکداغ لەگەڵ پارێزەرەکانیان گوتەیان پێشکەش بە دادوەر کرد.

دادوەریش بە تۆمەتەکانی "ھاندان بۆ کوشتن بەمەبەستی دەستگیرنەکردن یاخود شاردنەوەی بەڵگەکان" و "ھاندان بۆ ھەوڵدان بۆ کوشتن" و "ھاندان بۆ تاڵانکردن" و "تێکدانی یەکریزی دەوڵەت و یەکپارچەیی وڵات" و "شاردنەوەی تاوانێک یاخود ھاندان بۆ ئەنجامدانی تاوانی دیکە " بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەمیرتاش و یوکسەکداغ دەرکرد. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın