Barış Kılıç,Serdar Açıl
20 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2019
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی پەیوەندیدار بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی نایاسایی بە بیانووی کۆبانێ (عەینولعەرەب) لە ساڵی ٢٠١٤دا، داوای دەستبەسەرکردن بۆ ھەردوو ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە، سەڵاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ کرا.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا ھەر یەک لە دەمیرتاش و یوکسەکداغ لەو بەندیخانەی کە تیایدا بەندکراون، بە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس گوتەی خۆیان پێشکەش بە داواکاری گشتی کۆماری کرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، دەمیرتاش لە کاتی وەرگرتنی گوتەکانیدا داوای کاتی زیاتری کردووە بۆ ئەوەی بە وردی گوتەی خۆی لەسەر ئەم دۆزە پێشکەش بکات. ھاوکات راشیگەیاندووە کە ئەو نەک بە رێگەی سیستەمی گواستنەوەی دەنگ و رەنگ بەڵکو دەیەوێت لەگەڵ پارێزەرانی خۆی ئامادەبێت و راستەوخۆ و لەبەردەم دادوەر گوتەی لێوەربگیرێ.
داواکاری گشتی لە دوای وەرگرتنی گوتەکانیان، ھەردوو ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە، سەڵاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ-ی بەمەبەستی دەستبەسەر کردن رەوانەی دادگای ئێشکگر کرد.