Çiğdem Alyanak,Berk Özkan,Muhammet İkbal Arslan,Muzaffer Çağlıyaner,Muhammet Ali Kemal
21 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "له قۆناغی وه‌رچه‌رخانی تهكنهلۆژییدا، ده‌مانه‌وێت ببینه به‌رهه‌مهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه‌كان، نه‌ك ببینه بازاڕه‌كانیان". ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداریی له گه‌وره‌ترین چالاكیی ته‌كنه‌لۆژیی توركیا كه فێستیڤاڵی فڕۆكه‌وانیی، بۆشایی ئاسمان و ته‌كنه‌لۆژیای ئیستانبوڵ (TEKNOFEST) كرد كه به سه‌رپه‌رشتیی وه‌قفی تیمی ته‌كنه‌لۆژیی توركیا (وه‌قفی T3) و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی و ته‌كنه‌لۆژیی توركیا و به‌پشتیوانیی دامه‌زراوه و كۆمپانیا گرنگه‌كانی ئه‌و وڵاته سازكراوه و ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبه‌شی په‌یوه‌ندییه جیهانییهكانیهتی.
ئه‌ردۆغان له‌میانی گوتارێكدا كه له فێستیڤاڵه‌كه‌دا پێشكه‌شیكرد، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه هه‌فته‌ی رابردوو ستراتیژی ساڵی ٢٠٢٣ی پیشه‌سازیی و ته‌كنه‌لۆژیی-یان بۆ رای گشتیی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌و ستراتیژه به رۆحییه‌تی هه‌ڵمه‌تی ته‌كنه‌لۆژیای نیشتمانیی ئاماده‌كراوه، راشیگه‌یاند: "له قۆناغی وه‌رچه‌رخانی تهكنهلۆژییدا، ده‌مانه‌وێت ببینه بهرههمهێبهری ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه‌كان نه‌ك ببینه بازاڕه‌كانیان".
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌پێناو ئه‌مه‌دا ئه‌م رێبازه‌مان گرتووه، نه‌وه‌ك بوونه بازاڕ، به‌ڵكو بوونه به‌رهه‌مهێن، به‌م عه‌شقه‌وه ده‌ڕۆین، بۆ ئه‌وه‌ش به رابه‌رایه‌تی به‌رهه‌مهێنانی كاڵاگهلێكی به‌ها زیادكراو، هێزی ركابه‌ریی له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه، سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی و تهكنهلۆژییمان به‌هێزده‌كه‌ین و له‌رێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای هه‌ستیاریشه‌وه ئیشه‌ڵڵا بازدان ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین. له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ی كه به‌ره‌و ٢٠٢٣مان ده‌بات و به چیرۆكی گه‌شه‌سه‌ندنی نوێ، ته‌كنه‌لۆژیا و نوێگه‌ریی ده‌نووسرێته‌وه، هه‌لی كاری زیاتر بۆ لاوه‌كانمان به‌دیده‌هێنین".
سه‌ركۆماری توركیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له رۆژی سێشه‌ممه‌وه سه‌ردانی TEKNOFESTیان كردووه زیاتره له ٥٠٠ هه‌زار كه‌س و ئامانجی ساڵی داهاتوو بریتییه له ملیۆنێك سه‌ردانیكه‌ر، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند:
"له كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵی پارساڵی TEKNOFESTدا ئاماژه‌م به‌وه‌كردبوو. هه‌موو شتێك به خه‌یاڵ ده‌ستپێده‌كات، كاتێك كه خه‌یاڵ و باوه‌ڕ یه‌كده‌گرن، ئه‌و كاته سه‌ركه‌وتن دێته ئاراوه. چه‌ندین ساڵ رێگربوون له‌وه‌ی وه‌ك گه‌ل خه‌یاڵمان هه‌بێت. ویستیان به‌و كراسانهوه بژین كه له به‌ریان كردووین و به‌دڵنیاییه‌وه قه‌باره‌كه‌ی دیارییكراوبوو". ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد چاكسازییان له ئابوورییدا ئه‌نجامداوه به‌شێوه‌یه‌ك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ركابه‌ریی نێوده‌وڵه‌تییدا و به‌وشێوه‌یه‌ش به‌رهه‌مهێنان، هه‌لی كار، هه‌نارده، ركابه‌ریی، گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشچوونی تهكنهلۆژییان ده‌سته‌به‌ركردووه و رایگه‌یاند:
"به‌وشێوه‌یه‌ش دانه دانه ئه‌و كۆت و به‌ندانه‌ی دواكهوتووییمان شكاند كه ده‌ویسترا له رێگه‌یانه‌وه مه‌حكوم بكرێین، ئه‌مڕۆ توركیا هه‌ر له په‌روه‌رده‌وه تا ته‌ندروستی، له هه‌موو بواره‌كاندا خاوه‌نی ژێرخانێكی به‌هێزه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ی به‌ره‌و روومان بوونه‌ته‌وه، هێشتا ئابوورییهكمان هه‌یه كه به‌هێزه‌وه له‌سه‌ر پێ راوه‌ستاوه. له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا له ناوچه‌كه‌مان و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش، هێزێكی كاریگه‌رین. دیموكراسییمان له‌رێگه‌ی پراكتیزهكردنێك كه ببێته نموونه بۆ جیهان، به نه‌چه‌ماوه‌یی هێشته‌وه. به‌وشێوه‌یه‌ش به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاین كه ئاینده‌یه‌كی نوێ و رۆشن بۆ خۆمان بنیات بنێین. به‌ڵكو هاوكات ئومێدمان دایه سه‌دان ملیۆن خوشك و برامان كه چاو و دڵیان رووی له ئێمه‌یه".
- "ئه‌م گه‌له ئه‌وانه‌ی له بیره كه له دیاربه‌كر ٥٣ رۆڵه‌یان كوشتین"
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌شكرد كاتێك كه پێویست بووه گورزیان له‌وانه داوه كه ویستوویانه له‌رێگه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه له وڵات‌دا رێبازێك بسه‌پێنن و رایگه‌یاند:
"ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له دیاربه‌كر ئه‌و دایكانه‌ی كه رۆڵه‌كانیان بۆ شاخ رفێنراوه به وره‌وه وه‌ستابن، ئه‌مه هۆكارێكی هه‌یه، له مه‌رگ ناترسن، ده‌یڵێن و ده‌یڵێنه‌وه، 'تا رۆڵه‌كانمان نه‌یه‌نه‌وه، ئێره جێناهێڵین'. رووی ده‌مم له قه‌ندیل ده‌كه‌م، رووی ده‌مم له ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌م كه پشتیوانیی ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییانه ده‌كه‌ن، ده‌بنه سوپه‌ریان، و هاوكاریی سیاسی‌یان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌م وڵاته‌دا بۆ مرۆڤكوژ ده‌گه‌ڕێن، پێویست به گه‌ڕان به‌دوای ناونیشانه‌كانیاندا ناكات. ئه‌مانه دزه‌یان كردووه‌ته ناو په‌رله‌مانیشه‌وه. ناتوانن هیچ كه‌سێك فریوبده‌ن، ئه‌م گه‌له ئه‌وانه‌ی له بیره كه مرۆڤه‌كانیان بانگێشتی سه‌ر شه‌قامه‌كان كرد و له دیاربه‌كر ٥٣ رۆڵه‌یان كوشتین و له بیریشی ناكات، تا كۆتایی به‌دواداچوون بۆ ئه‌م كاره ده‌كه‌ین، له ئاینده‌شدا به‌دوایدا ده‌چین، ده‌ستبه‌رداری ئه‌مانه نابین، ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه ده‌ستبه‌رداریان بین، ئه‌وا له ژیانی نه‌بڕاوه‌دا له‌سه‌ر ئه‌مه شه‌هیده‌كانمان لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن ".
سه‌ركۆماری توركیا له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێكی گه‌وره له وه‌زیره‌كان و په‌رله‌مانتاران به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێده‌كه‌وێت و باسی له‌وه‌كرد له‌به‌رده‌م نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م وڵاتاندا به‌روونی بۆچوونیان سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی وڵاته‌كه‌یان، ناوچه‌كه و له جیهان چییه، باوه‌ڕیان به‌چییه، ده‌یانه‌وێت چی بكه‌ن به ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانییه‌وه هه‌مووی باس ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌و كۆبوونه‌وه دووقۆڵییانه‌ی كه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی وڵاتانیشدا ئه‌نجامیده‌ده‌ن، دیسان ئه‌مانه به روونی و به ئاشكرا، باسده‌كه‌ن و رایگه‌یاند:
"ئابووریی جیهان كۆده‌بنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا باسی ده‌كه‌ین. ئه‌م ته‌حه‌دایانه‌ی كه توركیا ده‌یكات به‌دڵنیاییه‌وه باجی هه‌ن، به‌ڵام ئێمه گه‌لێكین ئه‌و كاته‌ی بڕیارماندا له‌م خاكه‌دا بژین، هه‌موو جۆره باجێكمان له‌به‌رچاوگرتووه. هه‌ربۆیه ئه‌وانه‌ی كه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه له‌رێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌گه‌لی نهێنیی و ئاشكراوه باج به ئێمه بده‌ن، ئه‌وانه‌ی كه حساباتی ئه‌مه ده‌كه‌ن، ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه خه‌ریكی كارێكی بێهوده‌ن. پێشینان چی‌یان گوتووه، گوتوویانه 'خراپترینی مه‌رگه'. ئه‌م گه‌له له ١٥ی ته‌مووزدا ئه‌وه‌ی نیشاندا كه له مه‌رگیش ناترسێت".