ئه‌ردۆغان: "به درێژایی سنووره‌كانمان ئاماده‌كارییمان كردووە"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: - "باوه‌ڕم وایه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه له باكوور و باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌هاوێژرێن، تا راده‌یه‌كی جددیی پشتی رێكخراوی تیرۆریستیی ده‌شكێنێت".
Istanbul
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "باوه‌ڕم وایه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه له باكوور و باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌هاوێژرێن، تا راده‌یه‌كی جددیی پشتی رێكخراوی تیرۆریستیی ده‌شكێنێت".
به‌ر له به‌ڕێ كه‌وتنی به‌ره‌و ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ٧٤ه‌مین كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه گه‌وره‌ترین پلاتفۆرمی دیپلۆماسییە سه‌ركرده‌كانی جیهان به‌شداری تیادا بكه‌ن، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ ئه‌ردۆغان له میوانخانه‌ى ده‌وڵه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ ئه‌نجام درا.
له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری Fox TV له‌باره‌ی ده‌نگۆی سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو سه‌باره‌ت به كارگه‌ی دروستكردنی تانك له ئاریفییه كه گوایه "بڕیارنامه‌ی نهێنی ده‌ركراوه"، ئه‌ردۆغان گوتی: "Fox TV له میدیایه‌كی درۆزن ده‌ربهێنن و راستگۆ بن. كڵچدارئۆغڵو سیاسییه‌كه ژیانی له‌سه‌ر درۆ هه‌ڵچنیووه. سه‌ركۆماری توركیا ده‌ڵێت ئه‌وێ (كارگه‌ی دروستكردنی تانكی) نه‌كڕیووه نه فرۆشتووه. له یاسادا رێسایه‌ك هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه داواكار ده‌بێ ده‌نگۆیه‌كه‌ی بسه‌لمێنێت. پێویسته كڵچدارئۆغڵوش ئه‌وه بسه‌لمێنێت كه ئاریفییه پێشتر فرۆشراوه یان نا".
له‌باره‌ی مانگرتنی دایكانی دیاربه‌كریشه‌وه به‌هۆی رفاندنی منداڵه‌كانیان بۆ چیا ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئێستا ٤٤-٤٥ خێزان له ئێشكگریدان، گوتی: "ماوه ماوه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه هه‌ڕه‌شه ده‌كرێت. له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هه‌واڵگرییمان هه‌ڕه‌شه‌كاران ده‌ستگیر ده‌كه‌ن. دوێنێ یه‌كێكیان ده‌ستگیركرد. ئێمه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی راسته‌قینه له گابار، جودی، به‌سته‌له‌ر ده‌ره‌سی و ته‌ندوره‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ین. له چه‌ند رۆژێكدا ١٥ تیرۆریست له چالاكی خران. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له باكووری عێراق نراون زۆر زۆر گرنگن. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌وێ زۆر جیاوازه. باوه‌ڕم وایه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه له باكوور و باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌هاوێژرێن، تا راده‌یه‌كی جددیی پشتی رێكخراوی تیرۆریستیی ده‌شكێنێت".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌یشدا كه به‌رپرسێك له پنتاگۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له ره‌وانه‌كردنی هاوكاری سه‌ربازی بۆ هه‌سه‌ده، ئه‌ردۆغان گوتی: "ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانمان كردووه به درێژایی سنووره‌كانمان. ئه‌مریكا هاوبه‌شی ستراتیجیمانه و له ناتۆ پێكه‌وه‌ین، له هه‌ر دۆخێك‌دا ساڵانێكی زۆره به‌رده‌وامیمان داوه به هاوبه‌شێتی ستراتیجیمان. نامانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رووبه‌رووی یه‌كتر ببینه‌وه. به‌ڵام ناكرێت چاو له هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بپۆشین بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له شوێنێك كه بانگهێشت نه‌كراوه. هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك یه‌په‌گه/په‌كه‌كه روون و ئاشكرایه. چه‌ندین جار به به‌ڕێز (سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد) تره‌مپ-م گوتووه ئێوه به ده‌یان تۆن بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی بێبه‌رامبه‌ر بۆ ئه‌وان ده‌نێرن له ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، به‌ڵام به پاره‌ش ئه‌وانه ئێمه ناده‌ن. به‌داخه‌وه به‌رده‌وام پڕوپاگه‌نده‌ی درۆ كراوه گوایه ئێمه له دژی داعش نین. له كاتێكدا ئێمه به روونی به‌ره‌نگاری داعش بووینه‌وه. له ئێستادا له ناوچه‌كه‌مان داعش گه‌یشتووەته خاڵی نه‌مان. ئێستا رێكخراوێكی دروستكراویان هێناوه‌ته دی. به‌ناوی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات واته هه‌سه‌ده. له راستیدا ئه‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره، ئه‌وه بۆ په‌رده‌پۆشكردنه. ئه‌وانه هیچ جیاوازیان نییه له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده و یه‌په‌گه. ده‌توانین بڵێین ئه‌وه چه‌تری رێكخراوی تیرۆریستییه. واته رێكخراوێكی دیكه‌ی تیرۆریستییه كه ئه‌وانی داپۆشیووه. جا دێن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌مه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن 'ئه‌وه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه په‌یوه‌ندی نییه' هه‌موویش له‌ناویه‌كدان. له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌م له‌گه‌ڵ تره‌مپ باسی ئه‌وه‌م كرد و له كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كه‌شدا جارێكی دیكه تاوتوێی ده‌كه‌ین. چونكه به‌ڕێز تره‌مپ چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاندبوو كه سه‌ربازانیان له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات ده‌كشێننه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا ئه‌وه نه‌كراوه. ناكرێ ئێمه چاو له‌و راستیانه بپۆشین. وه‌ك چۆن له باب، جه‌رابلوس و عه‌فرین بۆ خۆمان مشوری خۆمان خوارد ئێستاش دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام به تایبه‌ت له باكووری سووریا (مشوری خۆمان ده‌خۆین) كه ٤٢٢ كیلۆمه‌تر له رۆژئاواوه تاكو رۆژهه‌ڵات قوڵاییشی وه‌ك به گوزاره‌ی به‌ڕێز تره‌مپ ٢٠ میل واته ده‌كرێت ٢٠ كیلۆمه‌تر بۆ ٣٠ كیلۆمه‌تر بێت. له‌و قوڵاییه‌دا پێویسته ناوچه‌كه له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان پاك بكه‌ینه‌وه و به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه بێنه‌وه زێدی خۆیان كه له سه‌دا ٨٥-٩٠یان عه‌ره‌بن. پێمانوایه به‌م كاره ناوچه‌كه له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان داده‌ماڵین و ناوچه‌كه‌یان لێ پاك ده‌كه‌ینه‌وه كه بوونه‌ته هۆی نانه‌وه‌ی كێشه له ناوچه‌كه و هه‌راسانكردنی ئێمه".
رۆژنامەنووسێک رستەی "جیھان لە پێنج گەورەترە"ی وەبیر ئەردۆغان ھێنایەوە و راشیگەیاند کە ئایا ھیچ ھەوڵدانێک ھەیە بۆ گۆڕینی پێکھاتەی بڕیاردانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەردۆغان لەمبارەیەوە گوتی: "جیھان لە پێنج گەورەترە، ئەمە ئیتر پێش مەرجەی ئێمەیە و وازی لێ ناھێنین".
ئەردۆغان جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمە بە تەنھا پرسی تورکیا نییە و گوتیشی: "ئایا بۆچی تەنھا لە نێو پێنج وڵات دایە؟ لە ئێستادا ١٩٦ وڵات ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانن، ئایا بۆچی ١٩١ وڵات چاوەڕێی وەڵامی ئەوان بن؟ سەیرکەن دەتوانن ژمارەیەکی زۆری کێشە چارەسەر بکەن؟".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند کە کێشەکانی سووریا، فەڵەستین، قودس، ئاراکان و کشمیر چارەسەر نەکراوە. گوتیشی: "ھەموویان یەک لە دوای یەکن. سەیر دەکەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان شوێنی چارەسەریی ئەو کێشانەیە، بەڵام ناتوانێت چارەسەری بکات. پرسی ئیسرائیل ناتوانێت چارەسەر بکات. لە ساڵی ١٩٤٨ تا ئێستا ئەوە دیارە کە گەیشتوونەتە کوێ. ئەمەش دەخەمە رۆژەڤمەوە. سەیرکەن نەتەوە یەکگرتووەکان پرسی ئیسرائیلی تاکو ئێستا چارەسەر نەکردووە. ئیسرائیل ئەو بڕیارانە قبوڵ ناکات کە نەتەوە یەکگرتووەکان دەریدەکەن. وەڵامی ئەمە بە ئێمە بدەنەوە. ئایا خاکی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨ تا ئێستا ھەمان ئیسرائیلە؟ ئیسرائیلی ئەو کات فەڵەستینی ئێستایە. فەڵەستینی ئێستا ھەر سات و کاتێک ترسی لە دەستدانی خاکەکەی خۆی ھەیە. ئێستا ھەروەکو دەزانن ئەو کەسەی لە ھەڵبژاردانەکان دۆڕاندوویەتی چی کرد؟ھەڵمەتێکی دروستکراوی لەبارەی کەناری رۆژئاوا بەڕێوەبرد و باجی ئەو ھەڵمەتەش بەدیار کەوت. شتێکی بەم جۆرە نابێت. نابێت ھەر وتەیەک لە دەمی ئیسرائیل دەرچوو راستەوخۆ لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان قبوڵ بکرێ. پێویستە ھەر پێنج-ی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم بڕیارە رەت بکەنەوە، بەڵام کاتێک یەک دانەیان بەرگری کرد ئەوا پرسەکە کۆتایی پێ دێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی پرسیاری رۆژنانەمووسێک بەوەی کە ئایا چی بیردەکاتەوە لەبارەی بەکارھێنانی مافی ڤیتۆ لەلایەن رووسیا و چین لەسەر پرسی ئیدلب؟ گوتی: "رەتکردنەوەیەکی بەم شێویەوە لەبارەی پرسی ئیدلب لە کۆبوونەوەکانی ئێمە جێگەی باس نییە. ئەگەر پێشھاتەیەکی نوێ لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەبێ ئەوا من نایزانم بەڵام ئێمە لە لووتکەی ئەنقەرە لەگەڵ بەڕێز پوتین و روحانی بەشێوەی سێقۆڵی لێدوانی خۆمان داوە. لەبارەی ئیدلب بە تەواوی باسی ئاگربەستمان کردووە لە لێدوانەکانماندا".
ئەردۆغان گوتیشی: "واتە لەمبارەیەوە باوەڕ ناکەم چین لێدوانێکی جیاواز لەو لێدوانەی ئێمە لە لووتکەکەدا بدات. ھەماھەنگیمان لێرەدا جیاوازە و باوەڕ ناکەم ئەمریکاش شتێکی پێچەوانەی ئەمە بکات. ئەگەری ئەوە نییە کە ھێزەکانی ھاوپەیمانان بەیاننامەیەکی پێچەوانەی ئەمە دەربکەن. لەگەڵ پوتین لە ئەنقەرە کۆبووینەوە و لەگەڵ ئەوانی دیکەش لە ئەمریکا کۆدەبینەوە. باوەڕ ناکەم کێشەیەکی بەم جۆرە بێتە بەردەممان".