Tayfun Salcı
03 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2019
له‌نده‌ن- AA
ئه‌و نووسینگه‌ی پارێزهرایهتییهی كه كاری پارێزهرایهتییكردنی قوربانییانی كه‌شتیی ماڤی ماڕماڕا (مه‌ڕمه‌ڕه‌ی شین)ی له ئه‌ستۆ گرتووه، بڕیاری دادگای ته‌مییزی سه‌ربه دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ دووباره چاوخشاندنه‌وه به ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه له لایه‌ن داواكاری گشتیی سه‌ربه دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تیی، به "سه‌ركه‌وتن" ناوبرد.
نووسینگه‌ی پارێزه‌رایه‌تیی ستۆك ئاند وایت، كه ناوه‌نده‌كه‌ی له له‌نده‌نه و سه‌رپه‌رشتیی دۆسیه‌ی قوربانیانی ماڤی ماڕماڕا ده‌كات، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه فه‌رمانی دادگای ته‌مییزی سه‌ربه دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تیی، له دۆسیه‌ی په‌لاماردانی كه‌شتیی ماڤی ماڕماڕا له ساڵی ٢٠١٠دا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، سه‌باره‌ت دووباره چاوخشاندنه‌وه به ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی دادگاكه‌وه، "سه‌ركه‌وتنی كۆتاییه بۆ قوربانییان".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه قوربانییان ماوه‌ی زیاتر له نۆ ساڵه، به‌دوای دادپهروهرییهوهن له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل‌دا.
هه‌روه‌ها تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تیی دوایین مه‌رجه‌عه بۆ ئه‌و قوربانییانه‌ی كه باوه‌ڕیان له‌ده‌ستداوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌نگیان له میانی پرۆسه‌ی دادگاییكردنی ناوخۆیی له هیچ وڵاتێكدا ببیسترێت و تێیدا هاتووه:
"ئه‌و داواكاره گشتییه كه خودی خۆی، ئه‌وه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه كه هۆكاری لۆژیكی هه‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڤی ماڕماڕادا، تاوانی جه‌نگ ئه‌نجامدراون، بێ ئه‌وه‌ی كات له‌ده‌ست بدات، پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی و فه‌رمیی سه‌باره‌ت به به‌رپرسیارێتیی ئیسرائیل له تاوانه‌كانی كوشتنی زیاتر له ١٠ خۆبه‌خشی هاوكارییه مرۆییه‌كان و برینداربوونی سه‌دانی دیكه‌یان و به خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان، ده‌ستپێبكات".
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگای ته‌مییز، پێویسته داواكاری گشتیی له میانی تاوتوێكردنی خواردنی مافی قوربانییاندا، پابه‌ند بێت به یاساكهنهوه و ناتوانێت تاكلایه‌نه هه‌نگاو بنێت و تێیدا هاتووه: "قوربانییان ئومێدیان تازهبووهتهوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تیی دادپه‌روه‌ریی به‌رقه‌رار ده‌كات و لێپرسینه‌وه ئه‌نجامده‌دات".
- پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه
له‌دوای هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل له ٣١ی ئایاری ٢٠١٠دا بۆ سه‌ر كه‌شتیی ماڤی ماڕماڕا، قوربانییان له ٣٧ وڵاتی جیاوازه‌وه، له‌پێناو دادپه‌روه‌رییدا له گرتنه‌به‌ری سه‌رجه‌م رێگا یاساییه‌كانیان به‌رده‌وام بوون. سكاڵایه‌ك به‌ناوی وڵاتی كۆمۆرۆز-ه‌وه كه كه‌شتیی ماڤی ماڕماڕا ئاڵاكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی له‌سه‌ربوو، له ١٤ی ئایاری ٢٠١٣دا، له دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی تۆماركرا. له‌دوای تۆماركردنی سكاڵاكه‌ش، پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه به ناوی هه‌ریه‌ك له كۆمۆرۆز، كه‌مبۆدیا و یۆنان ده‌رباره‌ی تاوانباره سه‌ربازیی و سیاسییه‌كانی ئیسرائیل، ده‌ستیپێكرد.
دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تیی له ٦ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٤دا ئاشكرایكرد به هۆكاری سه‌رقاڵبوون ناتوانێت ئه‌م دادگاییكردنه ئه‌نجامبدات. له‌دوای ئه‌وه‌ی كه پارێزه‌رانی ماڤی ماڕماڕا تانه‌یان له بڕیاره‌كه دا، نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رایی، له ١٥ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨‌دا بڕیارێكی دا و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بڕیاره‌كه‌ی داواكاری گشتیی هه‌ڵه‌یه و فه‌رمانیكرد، دووباره چاوی پێدا بخشێنرێته‌وه. نووسینگه‌كه داوای له داواكاری گشتیی كردبوو، تا ١٥ی ئایاری ٢٠١٩، بڕیاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه بدات.
له‌به‌رامبه‌ردا داواكاری گشتیی دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تیی تانه‌ی له‌م بڕیاره‌ی نووسینگه‌كه دا، و دۆسیه‌كه‌ی بۆ دادگای باڵا گواسته‌وه. له دانیشتنی رۆژی ١ی ئایاری ٢٠١٩دا كه تایبه‌ت بوو به تانه‌ی داواكاری گشتیی و تانه‌كانی پارێزه‌رانی قوربانییان، له‌نێوان دادوه‌ران و داواكارانی گشتیی دادگاكه‌دا بۆچوونی جۆراوجۆر سه‌باره‌ت به تانه‌كه هه‌بوون و ئه‌مه ببوویه مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه مشت‌ومڕ درووستببێت.