Orhan Onur Gemici
18 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
برازای سه‌رده‌سته له رێكخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه ساڵح موسلیم، دالیا مه‌حمود موسلیم له رێگای رازیكردنهوه خۆی راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی مێرسین كرد.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ست كه‌وتوون، برازای سه‌رده‌سته له رێكخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه ساڵح موسلیم و پاسه‌وانی نزیكی تیرۆریست گولته‌ن ئاڵتاش كه له سووریا چالاكی ده‌كات و ناوی له لیستی سووری داواكراواندایه، دالیا مه‌حمود موسلیم'ی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ له رێگای رازیكردنهوه نیوه‌ڕۆی ١٥ی تهمووز خۆی راده‌ستی هۆبه‌ی دژه‌تیرۆری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی مێرسین كردووه.
دالیا له یه‌كه‌م گوتهلێوهرگیرانیدا له ئاسایش دانی به‌وه داناوه كه برازای حه‌قی به ناو گوته‌بێژی رێكخراوی تیرۆریستی جوداخوازی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه-په‌یه‌ده/یه‌په‌گه ساڵح موسلیمه و پاسه‌وانی نزیكی تیرۆریست گولته‌ن ئاڵتاش كه ناوی نهێنی "ئه‌سما ساموور"ه بووه.
هه‌روه‌ها زاندراوه كه مه‌حمود موسلیم'ی باوكی دالیا له كۆبانێ چالاكی بۆ په‌یه‌ده/په‌كه‌كه ئه‌نجام ده‌دات.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاكو ئێستا ١١٠ تیرۆریست له رێگای رازیكردنهوه خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا كردووه.