Abdullah Yasin Güler
18 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له بازنه‌ی ماردین، توما چه‌لیك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی هه‌ده‌په كرد.
هه‌په‌ده رایگه‌یاند كه نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی توما چه‌لیك به پارته‌كه‌یان گه‌یشتووه.
چه‌لیك له نامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌و كاروچالاكییانهی ئه‌نجامی داون له ناو په‌رله‌مان و له‌نێو خه‌ڵكدا، ژماره‌یه‌ك كه‌سی نیگه‌ران كردووه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه به شێوازی جیاواز قسه‌ی بۆ هه‌ڵبه‌ستراوه، تۆمه‌تبار كراوه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه.
هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كردووه كه ژنێك قسه‌ی بۆ هه‌ڵبه‌ستووه و ده‌ستی كردووه به شانتاژ له دژی و باسی له‌وه‌یش كرد كه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په له‌و بابه‌ته بكۆڵێته‌وه چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ ژنه‌كه و پارته‌كه‌ی دانیشتووه.
چه‌لیك به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه دوای ئه‌وه‌ی رووداوه‌كه ره‌وانه‌ی داواكاری كۆماری كراوه سكاڵانامه ئاماده‌كراوه‌كه گه‌یشتووه‌ته په‌رله‌مان و لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار تاوتوێی ده‌كات، نووسیوویه‌تی: "دوای ئه‌و پێشهاتانه، به هه‌ستكردن به‌وه‌ی رووداوه‌كه ده‌كرێته بۆسهنانهوهیهكی سیاسیی به پێویستم زانی ئه‌مه بۆ رای گشتی روون بكه‌مه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بۆ ئه‌وه‌ی زیان به پارته‌كه‌مان نه‌گات و ئه‌م ده‌نگۆیه‌ش بۆ مه‌رامی خراپ به‌كارنه‌هێندرێت بڕیارم دا ده‌ست له هه‌ده‌په بكێشمه‌وه".
به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی توما چه‌لیك ژماره‌ی كورسییه‌كانی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا كه‌م بووه‌وه بۆ ٥٧ كورسی.