Aykut Yılmaz
28 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند: "هیوای دڵسۆزانەم ئەوەیە کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی دەم پارتی و ئیمراڵی پشتیوانی بێمەرج بێت بۆ تورکیای بێ تیرۆر و ساتێک زووتر بانگەوازی چاوەڕوانکراو ڕابگەیەندرێت".
لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، باخچەلی گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا باخچەلی باسی لە ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل و ئاڵوگۆڕی دیلەکان کرد کە لە ١٩ی کانوونی دووەمەوە چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و، ڕایگەیاند:
"دیپلۆماسییەتی پێداگرانەی تورکیا سەرکەوت و، هیواخوازم هەرچی زووە کەشی ئاشتی درێژخایەنی دوو دەوڵەتی فەراهەم بێت".
سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئیمراڵی، باخچەلی ڕایگەیاند: "هیوای دڵسۆزانەم ئەوەیە کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی دەم پارتی و ئیمراڵی پشتیوانی بێمەرج بێت بۆ تورکیای بێ تیرۆر و ساتێک زووتر بانگەوازی چاوەڕوانکراو ڕابگەیەندرێت".
لە بارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا، باخچەلی ڕایگەیاند: "چاوەڕوانی بۆ هەڵبژاردن (ی پێشوەختە لە تورکیا) چاوەڕوانییەکی خەیاڵییە و کات بەفیڕۆدانە".
هاوکات سەبارەت بە دیدارەکانی ئیمراڵی و بانگەوازی چاوەڕوانکراو، باخچەلی رایگەیاند: "ئەگەر ڕێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز چەک دانانێت، ئەوا تورکیا مافی خۆیەتی لە پێناو مانەوە و ئاسایشی خۆیدا ئەو چەکانەیان لێوەرگرێت و لەسەری تیرۆریستاندا بیانشکێنێت و هەموویان بە یەکجار سزا بدات".
سەرۆکی گشتیی مەهەپە باخچەلی باسی لەو ئاگرە کرد کە هەفتەی ڕابردوو لە هۆتێلەکەی کارتاڵکایا لە پارێزگای بۆڵو کەوتەوە و ڕایگەیاند: "ئەوانەی بەرپرسیارێتی ئەو ٧٨ هاووڵاتیەمان هەڵدەگرن، با یەک بە یەک لەبەردەم گەل و یاسا و مێژوودا لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت".