Gazi Nogay
05 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند: "سەرۆکی گشتیی جەهەپە سەری سوڕماوە، ئاوەکە کوڵاوە. کاتێک لێرەوە تاماشا بکرێت زیادەڕەوی نابێت ئەگەر بڵێین جەهەپە و پەکەکەمان تێکەڵ کردووە".
لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، سەرۆکی گشتیی مەهەپە باخچەلی گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەبارەت بە دانانی قەیووم لە ژمارەیەک شارەوانییدا، باخچەلی ڕایگەیاند: "سەرۆک شارەوانییەکان یان وەک پیاو کارەکانیان ئەنجام دەدەن، یانیش لە سنووری یاسادا ڕووبەڕووی ڕێکارییە شەرعی و ڕەواکانی دەوڵەتی تورکیا دەبنەوە".
گوتیشی: "لەبەرئەوەی سیاسەتی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو پەسەند ناکەین، بەگونجاوی نازانم لەگەڵی کۆببمەوە. ڕەنگە بیانەوێت ئەم کۆبوونەوەیە بقۆزنەوە و لە تورکیا مەهەپە توشی هەندێک پێشهات بکەن".
هەروەها سەبارەت بە بانگەوازەکەی لەبارەی سەردەستەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە ئۆجەلان، باخچەلی رایگەیاند: "ئەگەر سەردەستەی تیرۆر بڵێت تیرۆر کۆتاییهاتووە و پەکەکە هەڵوەشاوەتەوە، ئەوا بابێت بۆ فراکسیۆنی دەم و ئەمانە دووبارە بکاتەوە. سوورم لەسەر قسەکەم و پێداگرم لەسەر داواکاریەکەم".
ڕاشیگەیاند: "لەگەڵ کوردەکاندا لەئامێزگرتن کاری پێویستە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بنەڕەتییە. لەناوبردنی چەتەی چەکدار کارێکی پێویستە، سازان لە سیاسەتدا لە سوودی هاوبەشماندایە".
سەرۆکی گشتیی مەهەپە باخچەلی، باسی لەوەیش کرد کە بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گەرەنتی بنیاتنانی سەدەی تورکیایە، گەل خۆشيدەوێت و بەپێی ئێمە بەو ئەزموون و شارەزاییەی هەیەتی تاکە بژاردەیە.