Esin Işık
03 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند: "پێویستە پرۆسەى دیپلۆماسی و دیالۆگی نێوان تورکیا و سووریا بەبێ هیچ کاریگەرییەکی تێکدەرانەی لایەنی سێهەم زیندوو بکرێتەوە. هیچ چارە و ڕێگایەکی دەربازبوونی دیکە نییە".
لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، باخچەلی گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەبارەت بە پرۆسەی دیپلۆماسیی و دیالۆگەکان لە نێوان تورکیا و سووریا، باخچەلی رایگەیاند: "پێویستە پرۆسەى دیپلۆماسی و دیالۆگى نێوان تورکیا و سووریا بەبێ هیچ کاریگەرییەکی تێکدەرانەی لایەنی سێهەم زیندوو بکرێتەوە. هیچ چارە و ڕێگایەکی دەربازبوونی دیکە نییە".
گوتیشی: "ئەسەد سەرەتا لە قازانجی خۆی و پاشان بەرژەوەندی وڵاتەکەیەتی بە دروستکردنی پەیوەندی و دیالۆگی بێ مەرج ئیرادەی ئاسایی کردنەوە پەیوەندی لەگەڵ تورکیا نیشان بدات".
سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، باخچەلی ڕایگەیاند: "ژیان بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز حەرامە. گشت ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دژمانن. کوردەکانمان گیانمانن، پەکەکە/یەپەگە/پەیەدە دوژمنمانن. دەم یان دەبێتە پارتی تورکیا یانیش جگە لەتەواوبون بژاردەیەکی دیکەی نامێنێت".