Cankut Taşdan
03 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە، سەربازێکی پیادەی بەناوی ئەرەن کزڵداغ کە لە ١٦ی تشرینی دووەمدا بەهۆی دەستڕێژی گوللەی ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازەوە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق برینداربوو، لەو نەخۆشخانەیەی چارەسەری وەردەگرت، شەهید بوو.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە ڕۆژی ١٦ی تشرینی دووەم کزڵداغ بەهۆی دەستڕێژی گوللەی ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازەوە بە سەختی بریندار بوو و، بۆ چارەسەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری گولهانە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە سەرەڕای هەموو هەوڵەکان نەتوانرا گیانی کزڵداغ ڕزگار بکرێت و دوێنێ شەهید بووە و، هاتووە: "داوای لێخۆشبوون لە خودا بۆ ئەم شەهیدە ئازیزەمان دەکەین کە ئازارێکی قووڵی لا دروست کردوووین، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە قەدرگرانەکەی و سوپای تورکیا و گەلە ئازیزەکەمان دەکەین".