Betül Bilsel
19 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی، سەبارەت بە دەستگیرکردنی سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو ڕایگەیاند: "دەبێت ئارام و عەقل سەلیمانە لەو ئیرادە دادوەریە بڕوانرێت کە لەبارەی سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ دەکرێت، بەرپرسیارێتی هاوبەشە بەڕێزەوە پێشوازی لەهەر بڕیارێک بکرێت یاسا دەیدات".
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، باخچەلی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کۆماری تورکیا دەوڵەتێکی نەتەوەیی، یەکگرتوو، دیموکراسیی و کۆمەڵایەتیی و خاوەن سەروەرییە.
سەبارەت بە دەستگیرکردنی سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، باخچەلی ڕایگەیاند: "دەبێت ئارام و عەقل سەلیمانە لەو ئیرادە دادوەریە بڕوانرێت کە لەبارەی سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ دەکرێت، بەرپرسیارێتی هاوبەشە بەڕێزەوە پێشوازی لەهەر بڕیارێک بکرێت یاسا دەیدات".
گوتیشی: "ناوزەندکردنی ڕێوشوێنێکی یاسایی بە کودەتا و ڕەشکردنی، ئامادەکاری بۆ چوونە سەر شەقام بۆ بەدەستهێنانی ماف، سیاسییەکی نەزۆکە کە شێتە، ژیری و ئاستی ڕەوشتی لەدەستداوە".
سەرۆکی گشتیی مەهەپە باخچەلی، باسی لەوەیش کرد گرنگییەکی مێژووییە لەم ڕۆژانەدا کە تورکیا هەنگاو بە هەنگاو بەرەو سەدەیەکی بێ توندوتیژی، بێ سکاڵاو، بێ تیرۆر، بێ گومان، پڕ لە ئارامیی وخۆشگوزەرانیی بەرەوپێش دەچێت، هۆشیار و ئاگاداری ئەو هێزە ناوخۆیی و دەرەکیانە بین کە هەوڵی وروژاندنی ناوخۆمان و تێکدانی شیرازەمان دەدەن.