Duygu Yener
07 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند: "لەم ڕۆژانەدا کە پێشکەوتنی هەنگاو بە هەنگاو لە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر دەبیندرێت، دەبێ هەموو لایەک ئاگاداری گوتارەکانیان بن".
دەوڵەت باخچەلی بۆ ٢١مین کۆبوونەوەی گشتی نائاسایی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا، پەیامێکی نووسراوی بڵاو کردەوە.
باخچەلی لە نووسراوەکەدا ڕایگەیاندووە: "لەم ڕۆژانەدا کە پێشکەوتنی هەنگاو بە هەنگاو لە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر دەبیندرێت، دەبێ هەموو لایەک ئاگاداری گوتارەکانیان بن".
سەرۆکی گشتی مەهەپە دەشڵێت: "هەوڵدان بۆ خستنە ژێر پرسیاری ڕەوایەتی سەرکۆماری بەڕێزمان و بەوەش نەوەستاون تۆمەتبارکردنی بە کودتاچییەتی، جگە لە جۆرێک لە کودتا هیچی تر نییە".
سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی هەروەها ڕایگەیاند: "هیچ کەسێک لە خۆیەوە دەست نەکات بە واژوو کۆکردنەوە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە. بە پشتیوانی گەلی گەورەی تورک سەرکۆماری هەڵبژێردراو و کابینەکەی لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوامن".