Burcu Çalık Göçümlü
20 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2023
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی، رایگەیاند: "١١٤ رۆژ ماوە بۆ هەڵبژاردن، لە گرنگترین هەڵبژاردندا نزیک دەبێتەوە کە کاریگەری لەسەر چارەنووسی مێژووی دیموکراسیمان دەبێت، نەتەوەی گەورەی تورک ئیرادەی خۆی نیشان دەدات و نەخشەڕێگای وڵاتەکەمان بۆ ساڵانی داهاتوو دەکێشێت و سەدەی نوێی کۆمار بەهێزتر دەکات".
باخچەلی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پۆستێکی لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانەوە بڵاوکردەوە.
دەولەت باخچەلی بە ئاماژەدان بە لێدوانەکانی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگەیاندووە: "ئەگەر لەرووی یاساییەوەش نەبێت، بە کردار تورکیامان چووەتە ناو کەشی هەڵبژاردنەوە. ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی سەرۆکایەتی و پەرلەمان لە رۆژی یەکشەممە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ بووەتە رۆژەڤ. بەو پێیە ١١٤ رۆژ ماوە بۆ هەڵبژاردن، لە گرنگترین هەڵبژاردندا نزیک دەبێتەوە کە کاریگەری لەسەر چارەنووسی مێژووی دیموکراسیمان دەبێت، نەتەوەی گەورەی تورک ئیرادەی خۆی نیشان دەدات و نەخشەڕێگای وڵاتەکەمان بۆ ساڵانی داهاتوو دەکێشێت و سەدەی نوێی کۆمار بەهێزتر دەکات".
- "١٤ی ئایار رۆژی پارێزگاریکردن لە بوونی ٨٥ ملیۆن هاووڵاتیی تورکیایە"
باخچەلی بە ئاماژەدان بەوەی کە مەهەپە و هاوپەیمانیی جمهور ئامادەن بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣، رایگەیاند کە پێی وایە سەرکەوتنێکی نوێی دیموکراسی بە هەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی تۆمار دەکرێت. باخچەلی جەختی لەوە کردەوە کە یادی سەد ساڵەی کۆمار مژدەی تورکیای بەهێز و پێشکەوتووی داهاتوو دەبێت.