Mehmet Şah Yılmaz
20 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2023
ئەنقەرە - AA
باڵیۆزی سوید لە ئەنقەرە، ستافان ھێرسترۆم بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا و بەھۆی ئەوەی لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکھۆڵم رێگەی بە سووتاندنی قورئان داوە، بە توندترین شێوە سەرکۆنە کرا.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە دەستکەوتوون، دوای ئەوەی زانراوە کە کردەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە نزیک باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکھۆڵم بۆ سبەی رێگەپێدراوە، ئەمڕۆ باڵیۆزی سوید لە ئەنقەرە، ھێرسترۆم-ی بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کراوە.
جەخت لەوە کرایەوە، ئەو کارە ئیستفزازییەی کە باسی لێوە دەکرێت، بە توندی سەرکۆنە دەکەن و ھەڵوێستی سوید بەرامبەر بەم کارە قبوڵکراو نییە، تورکیا چاوەڕێی ئەوە (لە سوید) دەکات کە رێگە بەو کارە نەدات و ناکرێت سووکایەتیکردن بە بەھا پیرۆزەکان لە ژێر پەردەی "مافی دیموکراسی" بەرگریی لێ بکرێت.
ھەروەھا ئەوە وەبیر ھێرسترۆم ھێنراوەتەوە، سبەی لایەنگرانی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە رایانگەیاندووە، خۆپیشاندان لە ناوەندی شاری ستۆکھۆڵم ئەنجام دەدەن، ئاماژە بەوە کراوە کە رێگەدان بە رێکخراوە تیرۆریستییەکان و لایەنگرانیان بۆ ئەنجامدانی چالاکیییەکانی بانگەشەکردن، پێشێلکردنێکی ئاشکرای بەڵێننامەی سێقۆڵییە.