Heman Husseın Yaseen
02 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق، لارس رۆناس کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە دیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی ئێستای عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و سوید کراوە و ھەردوولا پێداگریان لەسەر پێویستی سەقامگیربوونی عێراق و ناوچەکە کردەوە.
باڵیۆزی سوید ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندیی بارزگانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و ھاندانی وەبەرھێنەرانی وڵاتەکەی بۆ وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان دەربڕیوە و لە بەرامبەریشدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ھیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێی سوید لە ئەرکەکەیدا خواستووە و ستایشی رۆڵ و بەشداریی سوید لە ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش کردووە.