Halil İbrahim Sincar
20 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2023
ماردین - AA
رۆژی شەممە بە هاوکاری کۆمەڵەی دیموکراسی و یەکێتی (DEMBİR-DER) و دامەزراوەی دیموکراسی و یەکێتی "پانێڵی کورد لە سەدەی تورکیا" لە شاری ماردین، باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا، بەڕێوە دەچێت.
سەرۆکی کۆمەڵەی دیموکراسی و یەکێتی، مەهمەت مەتینەر لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەونیدا کە لە هوتێلێکی شارەکە رێکخرابوو، رایگەیاند کە پانێڵەکە لە سەنتەری رۆشنبیریی ئەتاتورک، بەڕێوە دەچێت.
بە ئاماژەدان بەوەی لە پانێڵەکەدا سەدەی نوێی تورکیا دەخەنە بەر باس، مەتینەر رایگەیاند کە پلانیان وایە ئەم پانێڵە لە هەموو پارێزگایەکی تورکیا رێکبخەن.
مەتینەر ئەوەی خستەڕوو کە لە پرۆسەی بونیاتنانی سەدەی تورکیادا 'پێویستە کورد لە هەموو لایەک زیاتر رۆڵی کارا بگێڕێت' گوتی: "بێگومان ئەمە پێویستی بە هاوکارییە لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی دیکە کە لەم وڵاتەدا دەژین، بە نەتەوەی تورک و عەرەبیشەوە".
بە ئاماژەدان بەوەی کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان چەندین هەنگاوی گرنگی ناوە کە بە درێژایی مێژووی کۆمار هەنگاوی وا نەنراوە، مەتینەر گوتی: "ئەگەر کورد ئەمڕۆ لە تورکیا دەستکەوتێکی هەبێت، زمان و کلتوری کوردی دەستکەوتێکی هەبێت و بوونی گەلی کورد وەک گەلێک گۆڕاوە بۆ واقیعێک کە دەوڵەت پێشوازی لێکردووە، لە رێگەی شۆڕشێکەوە بووە کە تەلارسازەکەی سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان-ە . بۆیە لە پێناو پاراستنی ئەو دەستکەوتانە و دەستکەوتی نوێ دەمەوێت بۆ جارێکی دیکە گرنگی سەرکردایەتیی ئەردۆغان بۆ ئێمەی کورد وەبیر بخەمەوە. خواستی کورد بۆ دژایەتیکردنی ئەردۆغان لە رێگەی پارتێکی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی، گەورەترین ناپاکییە لە پرسی کورد. ئەستەمە کوردێک کە هەستی کوردایەتیی لەدڵدا بێت بتوانێت دوژمنایەتیی ئەردۆغان بکات".
مەتینەر ئاماژەی بەوە دا "لەکاتێکدا گەلی کورد نکوڵی لێ دەکرا و لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دەچەوسێنرایەوە، ئەردۆغان بوێرانە و ئەو پرسەی بە پرسی خۆی بینی" و رایگەیاند کە پێویستە ئەم راستییە لە نێو کوردەکاندا باسی لێوە بکرێت.
مەتینەر گوتی: "ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە وەک هەڕەشەیەکی جیددی لەناو کورددا دەبیندرێت کە ئەو کەسانە بە کورد نازانێت کە هاوبیرنین و ئەو کوردانەی رەخنەی لێدەگرن بە دوژمن دەزانێیت و هەوڵی لەناوبردنیان دەدات. ئەوان بە چەکەکانیان هەوڵی دیاریکردنی داهاتووی گەلی کورد دەدەن کە ئەمەش دۆخێکی قبوڵکراو نییە. بۆیە بانگەوازی ئێمە بۆ کوردانی ئەم وڵاتە ئەوەیە کە ئەوانە دەیانەوێت ئێوە بکەنە پاسەوانی تورکیای کۆن، لە کاتێکدا پێویستە ئێوە هێزی پێشەنگی سەدەی تورکیا بن".