Mehmet Şah Yılmaz
13 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2023
ئەنقەرە-AA
باڵیۆزی سوید لە ئەنقەرە، ستافان هێرسترۆم بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا و ناڕەزایەتیی تورکیای سهبارهت بانگەشەکانی لایهنگرانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە دژی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ستۆكهۆڵمی پایتەخت پێگهیهندرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماتییەکانەوە دەستکەوتوون، باڵیۆزی سوید لە ئەنقەرە، ستافان هێرسترۆم بەهۆی ئەو بانگەشە تیرۆریستییانەی دوێنێ لایهنگرانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە لە ستۆکهۆڵم دژی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامیان داوە، بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کراوە و ناڕەزایەتیی تورکیای لهوبارهیهوه پێڕاگهیهندراوه.
ئەوەش زانراوه، بە توندترین شێوە سەرکۆنەکردن و ناڕەزایەتیی تورکیا بەرامبەر ئەو کردەوەیە بە ستافان هێرسترۆم راگەیەندراوە.
هاوکات بە هێرسترۆم راگەیەندراوه رێگە بەو کردەوانە نەدەن کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای پابەندبوونی سویده بە یاداشتنامەی سێقۆڵی و تێیدا بە ئاشکرا هەڕەشە لە تورکیا دەکرێت.
لەو ناڕەزایەتییەی کە بە هێرسترۆم دراوه، جەخت لەوە کراوەتەوە تورکیا چاوەڕوانی ئەوەی ههیه، ئەنجامدەرانی ئەو کردەوەیە دەستنیشان بکرێن و رێوشوێنی پێویستیان لەگەڵ بگیرێتەبەر و سوید بەڵێنەکانی جیبەجێ بکات.
- كاره ئیستفزازییەکانی لایهنگرانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە
ژمارەیەک لە لایەنگرانی پەکەکە/یەپەگە لە بەردەم باڵەخانەی مێژوویی شارەوانی لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید گردببوونەوە و شتێکیان کە نزیک لە شێوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دروست کردبوو بە ستوونی بەردەم باڵەخانەکەدا هەڵواسیبوو، ئەم گرتەیەیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.
گرتە ڤیدیۆییەکە کە لە هەژمارەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی سەر بەو رێکخراوە تیرۆریستییەدا بڵاوکرابوونەوە، بە ژێرنووسی تورکی سەرکۆماری توركیا، بە ئامانج گیرابوو و هەڕەشەی لێ کرابوو.