Nazlı Yüzbaşıoğlu
11 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2021
ئەنقەرە - AA
تورکیا پەلامارەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کە گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر کەسی بێتاوانی لێکەوتەوە کە منداڵیشیان لەنێودایە بەتوندی ئیدانە کرد.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەندراوێکی سەبارەت بەو هێرشانە بڵاوکردەوە کە ئیسرائیل کردیە سەر کەرتی غەززە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''ئەو هێرشە ئاسمانییانەی کە ئیسرائیل دەستیپێکردووە بۆسەر کەرتی غەززە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر کەسی بێتاوان کە منداڵیشیان لەنێودایە بەتوندی ئیدانە دەکەین، داوای لێخۆشبوون لە خوا بۆ ئەوانە دەکەین کە لەو هێرشانەدا گیانیان لەدەستداوە، داوای شیفای بەپەلەش بۆ بریندارەکان دەکەین. ئیسرائیل بەرپرسی سەرەکییە لەوەی رووداوەکان لە خاکی فەڵەستین گەیشتوون بەو رادەیە کە لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا هەوڵ دەدات خەڵکی فەڵەستین لە قودسی خۆرهەڵات و کەناری خۆرئاوا وەدەرنێت و دەستوەردان دەکات لەو فەڵەستینیانەی دەیانەوێت لە مزگەوتی ئەقسا نوێژ بکەن''.
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە ئەو شەڕەنگێزی و سیاسەتە ئیفتیزازیانەی ئیسرائیل هاوکار نابێت لە باڵادەستی رێککەوتن و دیالۆگ و کۆتاییهێنان بەتوندوتیژی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا و هاتووە ''دەبێت حکوومەتی ئیسرائیل دەستبەجێ کۆتایی بەو جۆرە شێوازە سەربازییانە بهێنێت کە بەبێ جیاکاری و لە رادەبەدەر بەکاری دەهێنێت کە جگە لە زیادکردنی دوژمنایەتیی و بارگرژیی خزمەت بە ئامانجێکی دیکە ناکات و دەبێت هەست بەوە بکات ناتوانێت ماف و داخوازی شەرعی گەلی فەڵەستین سەرکوت بکات''.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندی تەلەفۆنیی لەگەڵ سکرتێری گشتیی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی، یوسف عوسەیمین و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی جۆراوجۆری ئەورووپا لە بارەی ئەو هەنگاوانەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان، رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و پلاتفۆڕمە نێودەوڵەتییەکانی دیکەدا دەنرێن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا و کۆتایی هێنان بە هەڵوێستی شەڕەنگێزیی ئیسرائیل.