Seval Ocak Adıyaman
31 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2023
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی رایگەیاند: ''کاندیدکردنی بەڕێز ئەردۆغان بۆ خولی دووەمی سیستمی سەرۆکایەتی، جێگەی مشتومڕ نییە''.
دەولەت باخچەلی لە میانی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی لە گوتارەکەیدا باسی لەوە کرد کە لێپرسینەوەی کراوە لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣دا لەسەر سندوقی دەنگدان دەکرێت و گوتی: ''بانگەشەکردن بۆ ئەوەی سەرکۆمار ناتوانێت دووبارە کاندید ببێتەوە، لەڕووی یاسایییەوە نادروستە و لەڕووی سیاسییشەوە ناتەواوییەکی زۆرە''.
گوتیشی: ''کاندیدکردنی بەڕێز ئەردۆغان بۆ خولی دووەمی سیستمی سەرۆکایەتی، جێگەی مشتومڕ نییە''.