Semih Erdoğdu
29 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2025
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، وەک ڕێوشوێنێکی کاتیی سەرۆک شارەوانی سێرت، سۆفیا ئالاگاش-ی لە کارەکەی دوورخستەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە سەرۆک شارەوانی سێرت ئالاگاش لەلایەن پێنجهەمین دادگای قورسی دیاربەکرەوە بە تاوانی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە سزای زیندانی شەش ساڵ و سێ مانگی بەسەردا سەپێندراوە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بەپێی ماددەی ١٢٧ی دەستوور و ماددەی ٤٧ی یاسای شارەوانی ژمارە ٥٣٩٣ ئالاگاش لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بەشێوەیەکی کاتی لەکار دوورخراوەتەوە و، بەپێی ماددەکانی ٤٥ و ٤٦ی یاسای شارەوانی ژمارە ٥٣٩٣ پارێزگاری سێرت د. کەمال کزڵکایا وەک بریکاری سەرۆکی شارەوانی ڕاسپێردراوە.