Aykut Karadağ
06 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان-٣٤ی لە پارێزگای باتمان راگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکە بەناوی شەهیدی جەندرمە، جەمیل توران ناونراوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە به ئامانجی دهركردنی تهواوهتی رێکخراوی تیرۆریستیی پهكهكه له رۆژهڤی وڵات و له چالاكی خستنی ئهو چەکدارانەی مهزهنده دهكرێت له ناوچهكه بن، ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان-٣٤ی شەهیدی جەندرمە، جەمیل توران (باتمان-گۆموک) دەستی پێ کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە ئۆپەراسیۆنەکە بە بەشداری ٦٧٧ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان ئەنجام دەدرێت کە بەسەر ٤١ تیمدا دابەشکراون و پێکهاتوون لە جەندرمەی کۆماندۆ، هێزی تایبەتی جەندرمە و پارێزەرانی ئاسایش.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''ئۆپەراسیۆنەکانی 'ئەرەن زستان' کە بە ئامانجی ریشەکێشکردنی تیرۆریستانی پەکەکە لە ناوخۆی وڵات دەستیان پێ کردووە، پێداگرانە و بە پشتیوانی گەل بەردەوامن''.