Mümin Altaş
06 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتون پیرۆزبایی له ١٠٢ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو كرد و رایگه‌یاند، ده‌نگی توركیای به جیهان گه‌یاندووه.
فه‌خره‌ددین ئاڵتون په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی ١٠٢ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاو كرده‌وه.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاژانسی ئانادۆڵو به‌و ئه‌ركه مێژووییه‌ی له كاتی خه‌باتی نیشتمانیدا پێی هه‌ڵستا ئێستایش به هه‌مان هه‌وڵ و كۆشش به‌رده‌وامه و له دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێستا بووه‌ته گه‌نجینه‌یه‌كی متمانه‌پێكراو له مێژووی توركیا و جیهانیشدا، نووسیوویه‌تی "شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ین كه ئاژانسی نیشتمانیمان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیدا سه‌رچاوه‌ی متمانه‌پێكراوی هه‌واڵه. ئاژانسی ئانادۆڵو كه جگه له‌وه‌ی بووه‌ته ده‌نگی وڵاته‌كه‌مان، هه‌روه‌ها به ئاماده‌كردنی هه‌واڵ و تۆماركردنی وێنه و ڤیدیۆ، په‌خشكردنی هه‌واڵه‌كانی به چه‌ندین زمان بووه‌ته یه‌كێك له ئاژانسه هه‌واڵییه نێوده‌وڵه‌تییه هه‌ره له‌پێشه‌كان".
فه‌خره‌ددین ئاڵتون ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئاژانسی ئانادۆڵو به تایبه‌ت له كاری میدیایی مه‌یدانی له‌م سالانه‌ی دواییدا زۆر به‌هێز بووه و ئه‌مه‌یشی له جه‌نگی قه‌ره‌باغ، جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا، كێشه‌ی په‌نابه‌ران و ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و ته‌واوی پێشهاته ناوچه‌ی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نیشان داوه.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "ئاژانسی ئانادۆڵو كه یه‌كێكه له‌و دامه‌زراوه هه‌ره له پێشانهی له 'سه‌فه‌ربه‌ری میدیایی' كه سهركۆمار(ی توركیا)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ستی پێ كردووه جێگه ده‌گرێت، به‌رده‌وام ده‌بێت له بوونه ده‌نگی وڵاته‌كه‌مان. به‌م بۆنه‌یه‌وه به سوپاسه‌وه یادی دامه‌زرێنه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو هه‌ر له خالیده ئه‌دیب-ه‌وه تاكوو یونس نادی له سه‌روویانه‌وه غازی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك ده‌كه‌ینه‌وه، سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه رۆڵیان هه‌بووه له پێشخستنی ئاژانسی ئانادۆڵو كه زیاد له سه‌ده‌یه‌كه دامه‌زراوه، داوای لێ خۆشبوون له خوای گه‌وره بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه. هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌خوازم كه ئێستا له وڵاته‌كه‌مان و له سه‌رتاسه‌ری جیهان كار ده‌كه‌ن".