Tevfik Durul,Ramal Abdullah Mahmood
29 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتون له تویتێكدا به زمانی ئینگلیزی رایگه‌یاند "به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی دەکەین له سه‌ردانی ریپۆرتەری تایبەتی سزادانی بێ دادگایکردن و هەڕەمەکی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاگنس کاڵامارد بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانی کوشتنی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقجی".
ئاڵتون تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێشتا نازانن ته‌رمی خاشقجی له كوێیه و نووسیوویه‌تی "نازانین كێ فه‌رمانی (ئه‌و كوشتنه‌ی) داوه و 'هاوكاره خۆجێیه‌كان'یان كێن. پێویسته دادپه‌روه‌ری بێته‌دی".