Özcan Yıldırım
31 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتون رایگەیاند كه سه‌ركۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئاسته‌نگه‌كانی جیهان له یه‌كه‌م رۆژی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G-20دا، كۆبوونه‌وه‌ی بنیاتنه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌ركرده جیهانییه‌كان ئه‌نجامداوه.
فه‌خره‌ددین ئاڵتون سه‌باره‌ت به لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G-20 كه له رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا به‌رده‌وامه له ههژمارەکانی خۆی له تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییەکان په‌یامێكی به زمانی ئینگلیزی بڵاوكرده‌وه.
ئاڵتون باسی له‌وه كردووە كه سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئاسته‌نگه‌كانی جیهان له یه‌كه‌م رۆژی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G-20دا، كۆبوونه‌وه‌ی بنیاتنه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌ركرده جیهانییه‌كان ئه‌نجامداوه، دووپاتیشی کردووەتەوە کە تورکیا پابەندە بە کارکردن لەگەڵ وڵاتانی دیكه‌دا بۆ زاڵبوون بەسەر کێشە جیهانییەکانی پەیوەست بە په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتون هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووە كه له كاتێكدا ئابووریی جیهان له بچووك بوونه‌وه‌دایه، ئابووریی توركیا له سایه‌ی رابه‌رایه‌تی سهركۆمار ئه‌ردۆغان لە سێ چارەکی رابردوودا، بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە.