Abdullah Shukur
08 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2017
ھامبورگ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەراوێزی "لووتکەی سەرکردەکانی G20" لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێرێزا مەی کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی ئەنجامدا.
کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکانی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەراوێزی لووتکەی سەرکردەکانی G20، لە شاری ھامبورگی وڵاتی ئەڵمانیا بەردەوامە.
ئەردۆغان لە دووەمین رۆژی لووتکەی سەرکردەکانی G20، لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کۆبووەوە. پاشانیش بەشداری لە دانیشتنی سێیەمی لووتکەکە لە ژێر ناونیشانی "ھاوبەشی، کۆچ و تەندروستی بۆ ئەفریقا" کرد.
پاشانیش ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی ئەرژەنتین، ماوریسیۆ ماکری و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کۆبووەوە.
لە کۆتایدا ئەردۆغان بەشداری لە دانیشتنی چوارەمی لووتکەکە لە ژێر ناونیشانی "بە دیجیتاڵیبوون، بەھێزکردنی ئافرەتان و دامەزراندن" کرد و لە دوای ئەمەش لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێرێزا مەی کۆبووەوە.