Yusuf Aydın Deniz,Mohammed Baqi Hussein
02 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2018
بۆینس ئایرس - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌ڕێوه‌چوونی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G-20دا له بۆینس ئایرسی پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌شت ده‌وڵه‌تدا كۆبووه‌وه كه هه‌ریه‌كه له رووسیا، ئه‌مریكا و چین-یان لەنێودابوو.
له رۆژی یه‌كه‌می لووتكه‌كه‌دا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رپێی گفتوگۆیه‌كی كورتی ئه‌نجامدا و دواتر ده‌ستی به چاوپێكه‌وتنه دووقۆڵییه‌كانی كرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، مارك روتی كۆبووه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان نزیكه‌ی 50 خوله‌كی خایاند.
هه‌مان رۆژ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ چاوپێكه‌وتنێكی نیو كاتژمێری ئه‌نجامدا و دواتریش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چیلی، سبستیان پینێرا كۆبووه‌وه.
له رۆژی دووه‌مدا، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوەزیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ كۆبووه‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ماوه‌ی 40 خوله‌كی خایاند.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌چوارچێوه‌ی لووتكه‌كه‌دا چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین-یشدا ئه‌نجامدا كه ئه‌مه حهوتهمین چاوپێكه‌وتنی ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه له‌مساڵدا.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-یش كۆبووه‌وه وكۆبوونهوهكهیان ماوه‌ی 50 خوله‌كی خایاند.