İsa Toprak
05 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتون سه‌باره‌ت به گه‌یشتنی ئاگر به وێستگه‌ی وزه‌ی کارۆگهرمی كهمهركۆی له گه‌ڕه‌كی یه‌نیكۆی سەربە قەزای میلاس له پارێزگای موغڵا، رایگه‌یاند "له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرا ئه‌مه روو بدات، به‌شێوه‌یه‌كی كۆنترۆڵكراو بەرهەمهێنان لە وێستگه‌ی وزه‌ی کارۆگهرمی كهمهركۆی راگیرا و به‌خێرایی كارمه‌ندانی وێستگه‌كه گواسترانه‌وه ناوچه‌ی ئارام".
فه‌خره‌ددین ئاڵتون له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕەكۆمهڵایهتییەکان بڵاوی كرده‌وه كه به‌هۆی هه‌وڵه چڕه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ی دارستانەکانی قەزای میلاس له زه‌وی و ئاسمانه‌وه، دوێنێ تواندرا رێگه له‌وه بگیرێت ئاگره‌كه بگاته وێستگه‌كه و تا كاتژمێر ١٥:٠٠ له ته‌واوی ناوچه‌كه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ كرا، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵكردنی با و گه‌یشتنی خێرایییهكهی به ٦٠ كیلۆمه‌تر دیسانه‌وه به‌ربه‌ست دروست بوو بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه، له‌گه‌ڵ تاریكبوونی ئاسمانیشدا خێرایی بایه‌كه زیادیی كرد و به‌م هۆیه‌وه ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند بۆ چه‌ند به‌شێكی وێستگه‌كه.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتون به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرا ئه‌مه روو بدات، به‌شێوه‌یه‌كی كۆنترۆڵكراو بەرهەمهێنان لە وێستگه‌ی وزه‌ی کارۆگهرمی كهمهركۆی راگیرا و به‌خێرایی كارمه‌ندانی وێستگه‌كه گواسترانه‌وه ناوچه‌ی ئارام، نووسیوویه‌تی "كاره‌كانی ساردكردنه‌وه له ئاسمان و زه‌وییه‌وه به‌رده‌وامن. هه‌موو رێوشوێنێك گیراوه‌ته به‌ر بۆئه‌وه‌ی گیانی هاووڵاتییان له‌و ناوچانه پارێزراو بێت".