Ayşe Yıldız,Süleyman Elçin
05 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2021
ئانتاڵیا - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، ئاشکرای کرد دوو فڕۆکە کە کۆمپانیاییەکی وڵاتەکەی لە کۆمپانیایەک لە ئیسرائیل بەکرێی گرتووە سبەی دەگاتە تورکیا و، رایگەیاند: "چوار هێلیکۆپتەر کە لە کۆمپانیایەکی تایبەتمان لە ئۆکرانیاوە بەکرێ گرتووە، لە فڕۆکەخانەی ئیسپارتا نیشتنەوە".
مهولود چاوشئۆغڵو بەر لە کۆبوونەوەی هەڵسەنگاندن کە لە ناوەندی هەماهەنگیی ئافاد لە شارۆچکەی ماناڤگات لە ئانتاڵیا سازکرا، بۆ رۆژنامهوانان دوا.
چاوشئۆغڵو باسی لەو ئاگرە کرد کە دارستانەکانی شارۆچکەی ماناڤگاتی گرتووەتەوە و، رایگەیاند: "بە شەش فڕۆکە، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ١٧ هێلیکۆپتەر، هەزار و ٨٧٨ ئۆتۆمبێل و زیاتر لە شەش هەزار و ٥٠٠ کارمەند درێژەمان بە کارکردن دا".
گوتیشی: "سبەی بەیانی لە ئازەربایجانەوە ١٠ کارمەندی فڕۆکەوانی به فڕۆكهیهك و، ههروهها ٤٠ ئۆتۆمبێل و ١٥٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لە وشکانییەوە دێنه وڵاتەکەمان".
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لە بەکرێ گرتنی چەند فڕۆکەیەک کرد بۆ بەشداریکردن لە هەڵمەتەکانی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان و، رایگەیاند: "چوار فڕۆکەمان کە لە کۆمپانیایەکی تایبەت بەکرێ گرتووە، لە فڕۆکەخانەی ئیسپارتا نیشتنەوە".
گوتیشی: "دوو فڕۆکەش کە کۆمپانیایەکمان لە کۆمپانیایەک لە ئیسرائیل بەکرێی گرتووە سبەی دەگاتە وڵاتەکەمان. هەموو کارەکانمان لەبارەی مۆڵەتی فڕین تەواوکردووە".
مهلود چاوشئۆغڵو ئەوەشی خستەڕوو کە پێشنیازی ههندێک هاوكاریی له ههریهك له پاكستان، پۆڵهندا، جۆرجیا، كازاخستان، بۆسنیا و ههرزهگۆڤینا، ئهمریكا، كهنهدا و ژاپۆنهوه ههیه.