Ali Ballı
05 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2021
موغڵا- AA
ئاگری دارستانه‌كانی میلاس له پارێزگای موغڵا، له پهرژینهكانی وێستگه‌ی گه‌رمیی كهمهركۆی نزیكبووه‌ته‌وه.
ئه‌و ئاگره‌ی كه بهردهڵانهكانی گه‌ڕه‌كی توركهڤلهری گرتووه‌ته‌وه، ناوه ناوه كاریگه‌رییه‌كه‌ی ده‌گاته نزیك ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون.
ئاگره‌كه كه به‌هۆی تونده‌باوه تا دێت زیاتر گڕ ده‌سه‌نێت، گه‌یشتووه‌ته په‌رژینی چوار ده‌وری باخچه‌ی وێستگه‌ی گه‌رمیی كهمهركۆی.
هاوكات له ده‌ورووبه‌ری وێستگه‌كه رێكاری ئه‌منیی گیراوه‌ته‌به‌ر.
تانكه‌ره‌كانی ئاو، ئۆتۆمبێلی ئاوپرژێن و ئۆتۆمبێله‌كانی ئاگركوژێنه‌وه، به گژ تینی ئاگره‌كه‌دا ده‌چنه‌وه.
كارمه‌ندانی وێستگه‌كه ده‌ربازكراون و مادده سووتێنه‌ر و مادده‌كانی ته‌قینه‌وه له وێستگه‌كه براونه‌ته ده‌ره‌وه.
تونده‌با له ناوچه‌كه‌دا كاری تیمه‌كانی سه‌خت كردووه.