Enes Kaplan
06 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2022
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "هه‌رگیز پاشگه‌ز نابینه‌وه له‌وه‌ی كه توركیا بكه‌ینه یه‌كێك له ١٠ گه‌وره‌ترین ئابوورییه‌كانی جیهان".
ئەرۆغان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی ئاك پارتی له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه، گوتارێكی پێشكه‌شكرد و هیوای خواست ره‌مه‌زان پڕ خێر و به‌ره‌كه‌ت بێت.
له میانی گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "هه‌رگیز پاشگه‌ز نابینه‌وه له‌وه‌ی كه توركیا بكه‌ینه یه‌كێك له ١٠ گه‌وره‌ترین ئابوورییه‌كانی جیهان".
گوتیشی: "به شێوازێك كه هاووڵاتییانمان له‌ژێر هه‌ڵاوساندا نهپلیشێنێتهوه و له ئامانجه ئابوورییه‌كانمان دوورمان نه‌خاته‌وه، له دۆخه‌كه ده‌رده‌چین".
دواتر سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "تێكدانی حساباتی ٢٠٢٣ی ئه‌وانه‌ی نه‌یانتوانی له‌رێگه‌ی دارده‌ستیی، رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و كوده‌تاوه به ئه‌نجام بگه‌ن و له‌هه‌وڵدان له ئابوورییه‌وه ئه‌و ئه‌نجامه ده‌ستبخه‌ن، قه‌رزه له‌سه‌رمان".
سه‌باره‌ت به پێشكه‌وتنی تواناكانی وڵاته‌كه‌یشی له بواری پیشه‌سازیی به‌رگرییدا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "دوێنێ هاوڕێیانمان چوون هێلیكۆپته‌ری ئاتاكیان له فلیپین راده‌ست كرد. بیربكه‌نه‌وه ئێمه ئێستا هێلیكۆپته‌ر هه‌نارده ده‌كه‌ین".
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی شه‌ش پارتی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر کاندیدی سهركۆمار رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌رچی له پرسی كاندیدبوونی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن، به‌ڵام له پشته‌وه دیاره كه شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه هه‌یه".