Serdar Açıl,Barış Kılıç,Muhammet Ali Kemal
01 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
لە ئەنقەرە ٢٥ کەس لە کۆی ٤٧ گومانلێکراو کە فەرمانی دەستبەسەرکردنیان هەیە، بە تۆمەتی بەکارهێنانی بەرنامەی "بایلۆک" لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە فەتۆ، دەستگیرکران.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە، فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ ٤٧ کەس دەرکرد کە بەرنامەی نهێنیی پەیوەندییکردنی "بایلۆک"ی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی/فەتۆیان بەکارهێناوە و لە دامودەزگا جۆراوجۆرەکاندا کاردەکەن.
لەدوای فەرمانی داواکاری گشتیی، تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە، دەستیان بە گەڕان کرد بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی گومانلێکراوەکان. گومانلێکراوەکان ١٤ کەسیان لە وەزارەتی تەندروستی و دامەزراوە تەندروستییە تایبەتەکانی دیکەن، ٢٧یان کارمەندی دوورخراوەی وەزارەتی کار و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانن، سێیان کارمەندی دوورخراوەی وەزارەتی پەروەردەن، دووانیان بەرپرسی دەستەیەکن کە داخراوە و یەکێکیان پەیامنێری پێشووی کۆمپانیایەکی بڵاوکردنەوەی میدیاییە کە داخراوە.
لە ئۆپەراسیۆنی تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بۆ سەر ناونیشانی گومانلێکراوەکان، ٢٥ کەسیان دەستگیرکران.