Yusuf Aydın Deniz,1 23
01 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای له میانی به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی مێژوویی تورك له بنكه‌ی كولتووری و كۆنفرانسی نیشتیمانی بێشته‌په رایگه‌یاند "رێز له بڕیاری ئه‌و په‌رله‌مانانه ناگرین كه چۆك بۆ لۆبیه‌كانی ئه‌رمه‌نی داده‌دا و تێزه‌كانی تورك قه‌ده‌غه ده‌كات".
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئەوانەی خوازیاربوون لە رێگەی رووداوەکانی ١٩١٥ەوە پەڵەی رەش بە مێژووی ئه‌وانه‌وه بنێن، سەرەڕای هەموو هەوڵەکانیان، جگە لەو وڵاتانەی کە تۆماری دوژمنکارانەیان دژی توركیا هەیە، نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجیان و گوتی: "بەتایبەت هەڵمەتەکانی بوختانکردن کە بەر لە ساڵی ٢٠١٥ دەستیپێکرد، لەئەنجامی هەڵوێستی وڵاتەکەمان و هەوڵی دامەزراوەی مێژووی تورکیا و کۆششی دیپلۆماتەکانمان، بوونەتە هەڵم".
فوئاد ئۆكتای گوتیشی: "ئێمه نه پێویستمان به ره‌تكردنه‌وه‌ی میراس و نه پێویستمان به ته‌ماشاكردنی مێژووی دێرینمانه به‌دیدێكی ره‌خنه‌گرانه. مێژووی توركیا به رابردوویه‌كی دوو هه‌زار و 200 ساڵییه‌وه، به سه‌ركه‌وتن و شكستهكانییهوه مێژوویه‌كه. گۆكتورك و كاراهانهكانیش هی ئێمه‌یە، سه‌لجوقی و عوسمانی و كۆماری توركیاش هی ئێمه‌یه".